Presidency of the Kurdistan Region of Iraq

سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان، سه‌ركۆنه‌ى ته‌قينه‌وه‌ تيرۆرستييه‌كه‌ى قامشلۆ ده‌كات

2019-08-18T15:05:19.000000Z
هه‌واڵ

به‌ توندى سه‌ركۆنه‌ى ئه‌و هێرشه‌ تيرۆرستييه‌ ده‌كه‌ين كه‌ تيرۆرستانى داعش ئه‌مڕۆ يه‌كشه‌ممه‌ 18/8/2019 له‌ قامشلۆ‌ ئه‌نجاميان دا و زيانى گيانى و ماددى لێ كه‌وته‌وه‌، هەروەها لە حەسەکەش مینێک بە ئۆمبێلێکدا تەقێندراوەتەوە و کەسێک بریندار بووە.

پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشى له‌ كه‌سوكارى قوربانييان ده‌كه‌ين و هاوخه‌ميانين، هيواى زووچاكبوونه‌وه‌ش بۆ برينداران و به‌ركه‌وتووان ده‌خوازين.

سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ى جموجوولى تيرۆریستانى داعش و كاره‌ تيرۆرستييه‌كانيان له‌ ناوچه‌كه‌، هه‌ڕه‌شه‌ و مه‌ترسيى ڕاسته‌قينه‌ن و له‌سه‌ر ئاستى وڵاتانى ناوچه‌كه‌ و نێوده‌وڵه‌تيش پێويستى به‌ هاوكارى و هه‌ماهه‌نگيى زياتر و كارى جدديترە بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه و له‌ناوبردنيان.

سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان

18/8/2019