Presidency of the Kurdistan Region of Iraq

سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پيرۆزبايى له‌ سه‌رۆكى تازه‌ى ئێران ده‌كات

2021-06-19T16:20:57.000000Z
پەیام و پەیوەندی

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 2021/6/19 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پيرۆزباييى سه‌ركه‌وتنى له‌ به‌ڕێز ئيبراهيم ڕه‌ئيسى، سه‌رۆكى تازه‌ى كۆمارى ئيسلاميى ئێران كرد كه‌ له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانى دوێنێدا، به‌ سه‌ركۆمارى تازه‌ى ئێران هه‌ڵبژێردرا.

له‌ نامه‌يه‌كدا كه‌ به‌و بۆنه‌يه‌وه‌ سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى ئاراسته‌ى سه‌رۆك ڕه‌ئيسى كردووده‌، وێڕاى پيرۆزبايى و هيواى سه‌ركه‌وتن له‌ پۆست و ئه‌ركى تازه‌يدا، هيواى خواستووه‌ له‌ سه‌رده‌مى سه‌رۆكاتيى به‌ڕێزياندا په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و عيراق له‌گه‌ڵ كۆمارى ئيسلاميى ئێران له‌سه‌ر بنه‌ماى دراوسێيه‌تيى باش و به‌رژه‌وه‌نديى هاوبه‌ش زياتر په‌ره‌يان پێبدرێت و بواره‌كانى هاريكاريى هه‌ولێر و به‌غدا له‌گه‌ڵ تاران له‌پێناو ئارامى و سه‌قامگيريى هه‌ردوولا و ناوچه‌كه‌دا، فراوانتر بكرێن.