ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 6/10/2020 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی پێشوازى له به‌ڕێز دەیڤد کۆپلی، جێگری یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا بۆ کاروباری عێراق كرد.
له كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا دوايين پێشهاته‌كانى دۆخى سياسى و ئه‌منى، گفتوگۆی ستراتیژیی ئه‌مه‌ریکا و عێراق و په‌یوه‌ندییه‌کانی هه‌ردوولا، کێشه‌کانی هه‌ولێر ـ به‌غدا و گفتوگۆى چاره‌سه‌ركردنیان، هه‌ڕه‌شه‌ی سه‌ر نێرده ديپلۆماسيه‌كان و هێزه‌كانى هاوپه‌يمانيى نێوده‌وڵه‌تيى دژى داعش، پرسى هه‌ڵبژاردنه پێشوه‌خته‌كانى داهاتوو، هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسييه‌كانى تيرۆر و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى جموجووڵه چه‌كدارييه‌كانى داعشيان تاوتوێ كرد.
هه‌ردوولا جه‌ختیان له بره‌ودان به په‌یوه‌ندییه‌کانی ئه‌مه‌ریکا له‌گه‌ڵ عێراق کر‌ده‌وه به‌تایبه‌تیش له بواری ئابووریدا و ڕه‌خساندنی ده‌رفه‌تی کار بۆ که‌رتی تایبه‌ت و سه‌رمایه‌گوزاریی ئه‌مه‌ریکی له عێراق و هه‌رێمی کوردستان و فراوانکردنی هاریکاری و ها‌وبه‌شیی نێوانیان.
هه‌ردوولا هاوڕا بوون له پێويستيى عێراق و هه‌رێمى كوردستان به به‌رده‌واميى ئه‌رك و پشتگيريى هاوپه‌يمانيى نێوده‌وڵه‌تيى دژى داعش و هاوکاری و هه‌ماهه‌نگیی پێشمه‌رگه و هێزه عێراقییه‌کان تا نه‌هێشتنی یه‌کجاریی هه‌ڕه‌شه‌کانی داعش و له‌ناوبردنی.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا که به‌ڕێز کونسولی گشتیی ئه‌مه‌ریکا له هه‌ولێر ئامادی بوو، دۆخى ناوچه‌كه به‌گشتى، په‌تاى كۆڤيد 19 و لێكه‌وته‌كانى و چه‌ند پرسێكى ديكه‌ى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، خرانه به‌ر باس.