سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانی وێڕای ده‌ربڕینی سوپاس و پێ‌زانین بۆ هاوپه‌یمانان له شه‌ڕی دژی داعشدا، جه‌ختی له پێویستیی به‌رده‌وامیی ئه‌رکی ئه‌مه‌ریکا و هاوپه‌یمانان له عێراق بۆ بنبڕكردنی تیرۆر كرده‌وه و به‌هه‌ندوه‌رگرتنی مه‌ترسییه‌كانی تیرۆر و سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی داعش و هه‌ماهه‌نگیی هه‌ولێر - به‌غدا و هاوپه‌یمانان و پڕكردنه‌وه‌ی بۆشاییه ئه‌منییه‌كانی به پێویست زانی.
به‌ڕێزیان هه‌روه‌ها ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی دیالۆگی ستراتیژیی ئه‌مه‌ریكا و عێراقی به به‌شداریی هه‌رێمی كوردستان به هه‌نگاوێكی گرنگ وه‌سف كرد كه چوارچێوه‌یه‌كی باش بۆ په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ردوولا ده‌سنیشان ده‌كات و وه‌ك نه‌خشه ڕێگه‌یه‌كیش ده‌بێت بۆ كاری هاوبه‌ش، ده‌رفه‌تێكی گونجاویشه بۆ عێراق و هه‌رێمی كوردستان بۆ سوودوه‌رگرتن له‌و دیالۆگه به‌تایبه‌تی له بواری كه‌رتی تایبه‌ت و پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاری گشتیدا.
نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ پێجنشه‌ممه 1/4/2021 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان پێشوزای له جەنەرال جۆن تایگەرت، گەورە ڕاوێژکاری سه‌ربازیی باڵیۆزخانه‌ی ئەمەریکا لە به‌غدا و شاندێكی یاوه‌ری كرد.
له کۆبوونه‌وه‌یه‌کدا كه به‌ڕێزان کونسولی گشتیی ئەمەریکا لە هەولێر و وه‌زیری كاروباری پێشمه‌رگه و به‌رپرسانی سه‌ربازیی هه‌ردوولا ئاماده‌ی بوون، شاندی میوان پیرۆزباییان له تێپه‌ڕاندنی یاسای بودجه‌ی عێراق له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی كرد و هاوبه‌شیی پێشمه‌رگه و هاوپه‌یمانانیان دووپات كرده‌وه و ڕۆڵی پێشمه‌رگه و وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌یان له‌مباره‌یه‌وه به‌رز نرخاند.
لای خۆیه‌وه سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانی تێپه‌ڕاندنی بودجه‌ی به هه‌نگاوێكی گرنگ بۆ عێراق و هه‌رێمی كوردستان وه‌سف كرد و جه‌ختی له خواستی برودانی زیاتری په‌یوه‌ندییه سیاسی و ئابووری و سه‌ربازییه‌كانی عێراق و هه‌رێمی كوردستانی له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا كرده‌وه.
به‌ڕێزیان سوپاسی هاوكارییه‌کانی ئه‌مه‌ریكای له شه‌ڕی دژی داعش بۆ پێشمه‌رگه و هاوكاریكردنی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه له پرۆسه‌ی چاكسازیدا كرد، هه‌روه‌ها خواستی هه‌رێمی كوردستانی بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان له‌گه‌ڵ به‌غدا له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ستوور نیشان دا. له‌مباره‌یه‌وه چه‌سپاندنی سیسته‌می فیدرالی له عێراق به كلیكی چاره‌سه‌ری له‌قه‌ڵه‌م دا كه له به‌رژه‌وه‌ندیی هه‌موو لایه‌كدایه.
هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق و كاریگه‌رییه‌كانی شه‌پۆلی نوێی كۆرۆنا له‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستان و جیهان و چه‌ند بابه‌تێكی دیكه‌ی جێی بایه‌خی هاوبه‌ش، لایه‌نێکی دیکه‌ی کۆبوونه‌وه‌که بوون.