سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان و سه‌رکۆماری عێراق کۆبوونه‌وه‌

News
- 20 June 2020

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 20/6/2020 له‌ به‌غدا به‌ڕێز د. به‌رهه‌م ساڵح سه‌ركۆماری عێراقی فیدراڵ، پێشوازی له‌ به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان كرد.

له‌ کۆبوونه‌وه‌یه‌کدا كه‌ به‌ڕێزان جێگرانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان ئاماده‌ى بوون، گرنگیی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ هه‌ڵواسراوه‌كانی نێوان حكوومه‌تی فیدراڵ و حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌پێی ده‌ستوور و له‌ ڕێگه‌ی هاوكاری و هه‌ماهه‌نگیی هاوبه‌شه‌وه‌ دووپات كرایه‌وه‌ به ‌شێوه‌یه‌ك كه‌ مافی ته‌واوی عێراقییه‌كان پارێزراو بێت و دادوه‌ریی كۆمه‌ڵایه‌تی به‌دی بهێنێت.

له‌ به‌شێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا چاره‌سه‌ره‌ خوازراوه‌كان بۆ ده‌رچوون له‌ قه‌یرانی ئابووریی عێراق خرانه‌ ڕوو، هه‌روه‌ها هه‌ماهه‌نگی و هاوكاریی هه‌موو لایه‌ك بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا و ڕێگریكردن له‌ بڵاوبوونه‌وه‌ی، جه‌ختی له‌سه‌ر كرایه‌وه‌.