سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى جه‌ختى له گرنگيى پاراستنى ته‌بايى و يه‌كڕيزى و پێكه‌وه‌كاركردن و سه‌قامگيريى سياسى له هه‌رێمى كوردستان كرده‌وه بۆ ئه‌وه‌ى به هاوكارى و هه‌ماهه‌نگيى هه‌موو لايه‌ك بتوانرێت سه‌ختييه‌كانى ئه‌م قۆناغه له كێشه و قه‌يرانه‌كانى دارايى و ئابوورى و لێكه‌وته‌كانى ديكه‌ى په‌تاى كۆرۆنا تێپه‌ڕێنێت، دووپاتيشى كرده‌وه كه سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان له‌م پێناوه‌دا له هه‌وڵه‌كانى به‌رده‌وام ده‌بێت.
به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پێشنيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 13/5/2020 له هه‌ولێر له ديدارێكدا له‌گه‌ڵ به‌ڕێز ستيڤن فه‌يگن كونسولى گشتيى ئه‌مه‌ريكا له هه‌رێمى كوردستان، وێڕاى دووپاتكردنه‌وه‌ى پشتگيريى هه‌رێمى كوردستان بۆ حكوومه‌تى به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زيران مسته‌فا كازمى، دوايين پێشهاته‌كانى دۆخى سياسى و ئابوورى له عێراق و هه‌رێمى كوردستان و ئه‌رك و ته‌حه‌دييه‌كانى به‌رده‌م حكوومه‌تى تازه‌ى عێراق، هه‌روه‌ها پرسى ديالۆگى ستراتيژيى ئه‌مه‌ريكى ـ عێراقى و ئاماده‌يى و ڕۆڵى هه‌رێمى كوردستانيان له‌و ديالۆگه‌دا تاوتوێ كرد و په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و هه‌وڵى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانيان له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستوور، خسته به‌ر باس.
دوايين پێشهاته‌كانى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى په‌تاى كۆرۆنا له هه‌رێمى كوردستان، به‌شێكى ديكه‌ى ديداره‌كه بوو كه تيايدا به‌ڕێز كونسولى ئه‌مه‌ريكا ده‌ستخۆشى له هه‌وڵ و ڕێكاره سه‌ركه‌وتووه‌كانى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى په‌تاكه كرد و هاوكارى و پشتگيريى ئه‌مه‌ريكاى له‌مباره‌يه‌وه له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان دووپات كرده‌وه.
له ديداره‌كه‌دا تيشك خرايه سه‌ر دوايين پێشهاته‌كانى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تيرۆر و جموجووڵ و مه‌ترسييه‌كانى داعش و پێويستى و گرنگيى به‌رده‌واميى پشتيوانيى هاوپه‌يمانيى نێوده‌وڵه‌تى بۆ عێراق و هه‌رێمى كوردستان له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تيرۆردا، هه‌روها باس له دۆخى سووريا كرا و به‌ڕێز كونسولى گشتيى ئه‌مه‌ريكا سوپاسى هه‌وڵه‌كانى به‌ڕێز سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستانى بۆ يه‌كڕيزى و ته‌بايى له‌نێوان لايه‌نه كوردييه‌كانى سووريادا كرد.