Presidency of the Kurdistan Region of Iraq

سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پيرۆزبايى له‌ به‌ڵێن عه‌بدوڵڵا ده‌كات

2019-11-24T15:49:48.000000Z
په‌یوه‌ندیی ناوخۆیی

به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌ په‌يوه‌ندييه‌كى ته‌له‌فۆنيدا له‌گه‌ڵ به‌ڕێز به‌ڵێن عه‌بدوڵلا، به‌بۆنه‌ى هه‌ڵبژاردنييه‌وه‌ به‌ سكرتێرى حزبى زه‌حمه‌تكێشانى كوردستان، پيرۆزبايى لێكرد و هيواى سه‌ركه‌وتنى له‌ ئه‌ركى تازه‌يدا بۆ خواست.

له‌ په‌يوه‌ندييه‌ ته‌له‌فۆنييه‌كه‌دا ئێواره‌ى يه‌كشه‌ممه‌ 24/11/2019 سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى هه‌روه‌ها پيرۆزباييى سه‌ركه‌وتنى كۆنگره‌ى له‌ حزبى زه‌حمه‌تكێشانى كوردستان و سه‌ركردايه‌تيى تازه‌ و هه‌ڤاڵانى سه‌ركه‌وتووى كۆنگره‌ كرد و ڕێز و پێزانينى بۆ خه‌بات و تێكۆشان و ماندووبوونى ئه‌وان و حزبى زه‌حمه‌تكێشان دووپات كرده‌وه‌.

لاى خۆيه‌وه‌ به‌ڕێز سكرتێرى حزبى زه‌حمه‌تكێشانى كوردستان خۆشحاڵى و سوپاس و پێزانينى خۆى و هه‌ڤاڵان و حزبى زه‌حمه‌تكێشانى كوردستانى بۆ پيرۆزبايى و په‌يوه‌نديى ته‌له‌فۆنيى سه‌رۆك نێچێرڤان بارزانى ده‌ربڕى.