
ئه‌مڕۆ يه‌كشه‌ممه 2022/2/6 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له په‌يوه‌ندييه‌كى ته‌له‌فۆنيدا له‌گه‌ڵ به‌ڕێز مامۆستا سه‌ڵاحه‌دين محه‌مه‌د به‌هائه‌دين ئه‌ميندارى گشتيى يه‌كگرتووى ئيسلاميى كوردستان، له بيست و هه‌شته‌مين يادى ڕاگه‌ياندن و دامه‌زراندنى يه‌كگرتووى ئيسلاميى كوردستاندا، پيرۆزبايى له به‌ڕێزيان و سه‌ركردايه‌تى و ئه‌ندامان و جه‌ماوه‌رى يه‌كگرتووى ئيسلامى كرد و هيواى سه‌ركه‌وتنى بۆ خواستن.
لاى خۆيه‌وه به‌ڕێز مامۆستا سه‌ڵاحه‌دين محه‌مه‌د به‌هائه‌دين، سوپاس و پێزانينى خۆيان و سه‌ركردايه‌تى و جه‌ماوه‌رى يه‌كگرتووى ئيسلاميى كوردستانى بۆ په‌يوه‌ندى و پيرۆزبايیی به‌ڕێز سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان ده‌ربڕى و هيواى سه‌ركه‌وتنى بۆ خواست.