
2022-02-06T07:20:23.000000Z
ئه‌مڕۆ يه‌كشه‌ممه 2022/2/6 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له په‌يوه‌ندييه‌كى ته‌له‌فۆنيدا له‌گه‌ڵ به‌ڕێز شێخ عيرفان عه‌بدولعه‌زيز ڕابه‌رى بزووتنه‌وه‌ى ئيسلامى له كوردستان، بۆ دانانه‌وه‌ى به ڕابه‌رى گشتيى بزووتنه‌وه‌ى ئيسلامى، پيرۆزبايى لێ‌كرد و هيواى سه‌ركه‌وتنى بۆ خۆيان و بزووتنه‌وه‌ى ئيسلامى خواست.
لاى خۆيه‌وه به‌ڕێز شێخ عيرفان عه‌بدولعه‌زيز، به ناوى خۆيان و بزووتنه‌وه‌ى ئيسلامييه‌وه، سوپاس و پێزانينى بۆ په‌يوه‌ندى و پيرۆزبايى و پيشتگيريى به‌ڕێز سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان ده‌ربڕى.