Presidency of the Kurdistan Region of Iraq

سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پيرۆزبايى له‌ هاوسه‌رۆكانى يه‌كێتى ده‌كات

2020-02-26T12:28:37.000000Z
لێدوان

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌، 26/2/2020 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌ په‌يوه‌ندييه‌كى ته‌له‌فۆنيدا له‌گه‌ڵ به‌ڕێزان بافڵ تاڵه‌بانى و لاهوور شێخ جه‌نگى، به‌بۆنه‌ى هه‌ڵبژاردنيانه‌وه‌ به‌ هاوسه‌رۆكانى يه‌كێتيى نيشتمانيى كوردستان، پيرۆزبايى لێكردن و هيواى سه‌ركه‌وتنى بۆ خواستن.

له‌ په‌يوه‌ندييه‌ ته‌له‌فۆنييه‌كه‌دا سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى، وێڕاى هيواى سه‌ركه‌وتن بۆ يه‌كێتيى نيشتمانيى كوردستان، باسى له‌ ڕۆڵى ديارى يه‌كێتى له‌ قۆناغه‌كانى خه‌باتى گه‌لى كوردستاندا كرد و جه‌ختى له‌ گرنگيى پێگه‌ و هه‌وڵه‌كانى يه‌كێتى له‌پێناو ته‌بايى و يه‌كڕيزيى پێكهاته‌ و لايه‌نه‌ كوردستانييه‌كاندا كرده‌وه‌، هه‌روه‌ها هيواى خواست هەڵبژاردن و ده‌ستبه‌كاربوونيان، خزمەت بەو یەکڕیزییە و ئاواتەکانی خوالێخۆشبوو جەنابی سه‌رۆك مام جەلال بکات.