سەرۆكی هەرێمی كوردستان و سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنه‌ران دۆخى وڵات تاوتوێ ده‌كه‌ن

News
- 20 June 2020

پاشنيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ 20/6/2020 له‌ به‌غدا به‌ڕێز محەمەد حەلبووسی، سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانى عێراق، پێشوازى لە بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان كرد.

لە دیدارێكدا كه‌ به‌ڕێزان جێگرانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان ئاماده‌ى بوون، كێشه‌كانى نێوان حكوومەتی فیدراڵ و حكوومەتی هەرێمى كوردستان تاوتوێ كران و تيشك خرايه‌ سه‌ر قه‌يرانى دارايى و لێكه‌وته‌كانى په‌تاى ڤايرۆسى كۆرۆنا و چۆنييه‌تى ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى.

هەر لە دیدارەكه‌داجه‌خت لەسەر گرنگيی هاریكاری و هه‌ماهه‌نگيى هەمووان بۆ تێپەڕاندنی سه‌ختييه‌ هه‌نووكه‌ييه‌كان و كاركردن بۆ تێپه‌ڕاندنى دۆخه‌كه‌ و چارەسەركردنی كێشه‌كان به‌پێى ده‌ستوور كرايه‌وه‌.