ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 2021/8/10 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له به‌ڕێز ماتيو توله‌ر باڵيۆزى ئه‌مه‌ريكا له عيراق كرد.
له كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا گفتوگۆى ستراتيژيى عيراق و ئه‌مه‌ريكا و ڕێككه‌وتنى نێوانيان و ڕێكخستنه‌وه و قۆناغى داهاتووى په‌يوه‌ندييه‌كانيان، دۆخى ناوخۆى هه‌رێمى كوردستان و عيراق به‌گشتى، هه‌ڵبژاردنه‌كانى داهاتووى عيراق و ئاينده‌ى پرۆسه‌ى سياسى له وڵات، دوايين پێشهاته‌كانى شه‌رى دژى تيرۆر و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى مه‌ترسييه‌كانى داعش، بڵاوبوونه‌وه‌ى په‌تاى كۆڤيدـ19 و هه‌ڵمه‌تى كوتان به پێكوته‌ى دژى په‌تاكه، تاوتوێ كران.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كه به‌ڕێز ڕۆبێرت پاڵادينۆ كونسوڵى گشتيى ئه‌مه‌ريكا له هه‌رێمى كوردستان ئاماده‌ى بوو، جه‌خت له گرنگيى به‌شداريى هه‌رێمى كوردستان له گفتوگۆى ستراتيژيى عيراق و ئه‌مه‌ريكا، ڕێكخستنه‌وه‌ى په‌يوه‌ندييه‌كانى عيراق و ئه‌مه‌ريكا له چوارچێوه‌ى ئه‌و گفتوگۆيه‌دا و له‌سه‌ر بنه‌ماى به‌رژه‌وه‌نديى هاوبه‌ش كرايه‌وه.
سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى گفتوگۆى ستراتيژيى عيراق و ئه‌مه‌ريكاى نه‌ك ته‌نيا له‌ڕووى سه‌ربازى و به‌رگرييه‌وه، له‌ڕووى كولتوورى، ئابوورى، په‌روه‌رده‌يى و بواره‌كانى ديكه‌شه‌وه بۆ يامه‌تيدان و هاوكاريى عيراق به گرنگ له قه‌ڵه‌م دا. لاى خۆيه‌وه به‌ڕێز باڵيۆزى ئه‌مه‌ريكا پابه‌نديى وڵاته‌كه‌ى به به‌رده‌واميى پشتگيرى بۆ عيراق و هه‌رێمى كوردستان و هاوكارى له‌گه‌ڵ سوپاى عيراق و پێشمه‌رگه دووپات كرده‌وه و گوتى: ئه‌مه‌ريكا به بايه‌خه‌وه بۆ سه‌قامگيريى ناوچه‌كه له عيراق ده‌ڕوانێت.
له به‌شێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا به‌ڕێز باڵيۆزى ئه‌مه‌ريكا ئاماژه‌ى به ديدارێكى ئه‌مڕۆى له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك چالاكوانى ئافره‌ت و نوێنه‌رانى ئايين و ئايينزا جياكان له هه‌رێمى كوردستان و سوودمه‌دانى پرۆگرامێكى وڵاته‌كه‌ى كرد كه له چه‌ندين بواردا هاوكاريى گه‌نجان و په‌ره‌پێدانى مرۆيى پێشكه‌ش به عيراق و هه‌رێمى كوردستان ده‌كات، هه‌روه‌ها وێڕاى ستايشى كولتوورى پێكه‌وه‌ژيان و يه‌كترقبووڵكردن و لێبورده‌يى له هه‌رێمى كوردستان، هه‌ردوولا جه‌ختيان له گرنگيى پاراستنى ئه‌و كولتووره و ماف و ئازادييه‌كان كرده‌وه.
چۆنيه‌تى و گرنگيى جێبه‌جێكردنى ڕێككه‌وتنى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و حكوومه‌تى فيدراڵى عيراق بۆ ئاساييكردنه‌وه‌ى دۆخى شه‌نگال، په‌يوه‌ندييه‌كانى عێراق و هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ وڵاتانى دراوسێ، دۆخى سووريا، گرنگيى ئارامى و سه‌قامگيرى و دوا په‌ره‌سه‌ندنه‌كانى ناوچه‌كه به‌گشتى و چه‌ند پرسێكى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌كه بوو.