
به‌داخه‌وه هه‌واڵى كۆچى دواييى هونه‌رمه‌ندى ناودارى كوردستان خوالێخۆشبوو سه‌عيد گاباريم پێگه‌يشت. به‌م بۆنه خه‌مناكه‌وه پرسه و سه‌ره‌خۆشى له خانه‌واده و كه‌سوكار و دۆست و هاوڕێيانى ده‌كه‌م و هاوسۆز و هاوخه‌ميانم. خواى مه‌زن گيانى به به‌هه‌شت شاد بكات و سه‌بووريى هه‌موو لايه‌ك بداته‌وه.
هونه‌رمه‌ند سه‌عيد گابارى ده‌نگێكى به‌سۆز و ڕه‌سه‌نى كوردييه و ساڵانێكى دوور و درێژ خزمه‌تى گۆرانى و مۆسيقاى كوردى كردووه و له سه‌رده‌مى شۆڕشدا چه‌ندين سروود و گۆرانى به‌جۆشى بۆ خه‌بات و پێشمه‌رگه چڕيوه. ئه‌رشيفێكى ده‌وڵه‌مه‌ندى مۆسيقا و گۆرانى له دواى خۆى جێده‌هێڵێت و به كار و به‌رهه‌مه‌كانى، يادى ئه‌و وه‌ك هونه‌رمه‌ندێكى لێهاتوو هه‌ميشه به زيندوويى ده‌مێنێته‌وه.
نێچيرڤان بارزانى
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان
4/5/2020