
2022-01-05T14:44:38.000000Z
ئه‌مڕۆ چوارشەممە ٢٠٢٢/١/٥ به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان پێشوازی لە به‌ڕێز فالح ئه‌لفەیاز سەرۆكی دەستەی حەشدی شەعبی كرد.
لە دیدارێکدا دوایین پێشهاته‌کانی پرۆسه‌ی سیاسیی عیراق، گفتوگۆ و هه‌وڵی لایه‌نه‌کان بۆ ئه‌نجامدانی یه‌که‌م کۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مان تاوتوێ کران و بیروڕایان ده‌رباره‌ی پێكهێنانی حكوومەتی داهاتووی فیدرالیی عیراق گۆڕییه‌وه.