
نيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 2021/11/17 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له به‌ڕێز د. به‌رهه‌م ساڵح، سه‌ركۆمارى عيراقى فيدراڵ كرد.
له كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا دۆخى عيراق به‌گشتى و قۆناغى دواى پرۆسه‌ى ده‌نگدان و هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عيراق و ئه‌نجامه‌كانى، په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و هه‌وڵه‌كانى چاره‌سه‌ركردنيان، پرسى دامه‌زراندنى حكوومه‌تى داهاتووى عيراق، شه‌ڕى تيرۆر و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى هه‌ڕه‌شه‌كانى داعش و پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه به‌گشتى، خرانه به‌ر باس و بيروڕايان له‌باره‌يانه‌وه گۆڕييهوه.
هه‌ردوولا جه‌ختيان له گرنگى و پێويستيى هاريكارى و هه‌ماهه‌نگيى هێز و لايه‌نه عيراقييه‌كان بۆ تێپه‌ڕاندنى ته‌حه‌دييه‌كانى ئه‌م قۆناغه كرده‌وه و هاوڕا بوون كه هه‌مووان پێكه‌وه بۆ جێگيركردنى سه‌قامگيرى و هێنانهكايهى حكوومه‌تێكى خزمه‌تگوزار و وه‌ڵامده‌ره‌وه بۆ چاوه‌ڕوانى و داواكارييه‌كانى هاووڵاتيان كار بكه‌ن و پرۆسه‌ى سياسى و وڵات بخه‌نه سه‌ر ڕێچكه و پێگه‌ى دروستى خۆى.

