Presidency of the Kurdistan Region of Iraq

جێگری سەرۆک لەگەڵ کونسولی گشتیی هەنگاریا کۆبووەوە

2022-07-05T15:08:50.000000Z
ھەواڵی سەرۆکایەتی هەواڵ جەعفەر شێخ مستەفا

ئەمڕۆ سێشەممە ٢٠٢٢/٧/٥ بەڕێز شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە بەڕێز ئاتیلا تۆس، کونسولی گشتیی هەنگاریا لە هەرێمی کوردستان کرد.

لە کۆبوونەوەیەکدا، دوایین پێشهاتە سیاسییەکانی عيراق، پەیوەندییەکانی هەولێر ـ بەغدا، پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی ناوچەکە، پەیوەندییەکانی هەنگاریا لەگەڵ عیراق و هەرێمی کوردستان و چەند پرسێکی جێی بایەخی هاوبەش، تاوتوێ کران.

بەڕێز جێگری سەرۆک سوپاس و پێزانینی هەرێمی کوردستانی بۆ پاڵپشتی و هاریکارییەکانی هەنگاریا دووپات کردەوە کە هەمیشە وەک ئەندامێکی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژ بە داعش بەشدارییان لە پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی ناوچەکه‌دا هەبووە.

لای خۆیەوە بەڕێز ئاتیلا تۆس، خواستی وڵاتەكەی بۆ زیاتر برەودان بە هاریکاری و پەیوەندییەکان لەگەڵ هەرێمی کوردستان دەربڕی، بەتایبەت لە بواری وەبەرهێنان و فراوانکردنی ئاڵوگۆڕی بازرگانیدا.