ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٠٢١/٨/٧ بەڕێز شێخ جەعفەر شێخ مستەفا جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لە ڕێوڕەسمێکدا بنکەیه‌كی مەشقی تایبەت بە هێزی پێشمەرگەی لە سلێمانی کردەوە کە لە سەر بودجەی تایبەتیی حکوومەتی ئیتالیا و بە سیستەمێکی سەردەمیانە دروست کراوه.
له ڕێوڕه‌سمه‌كه‌دا بەڕێز جێگری سەرۆک سوپاسی پاڵپشتی و هاوكارییه به‌رده‌وامه‌كانی ئیتالیای بۆ هه‌رێمی كوردستان کرد و گرنگیی بنکەیەکی سەربازیی تایبەت بە مەشق و ڕاهێنانی پێشمەرگەی بە پێویست زانی وه‌ك هەنگاوێک بۆ بەدامەزراوەییکردنی هێزێکی یەکگرتووی نیشتمانی کە بە شێوەیەکی ئەکادیمی ڕاهێنانە سەربازییەکانی تێدا ئەنجام بدرێ، به‌تایبه‌ت كه مه‌ترسییه‌كانی داعش له‌سه‌ر ناوچه‌كه به‌رده‌وامه.
لای خۆیانه‌وه هێزە ئیتالییه‌كان جیا له به‌رزنرخاندنی ڕۆڵی پێشمه‌رگه له ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی داعش و ئه‌و مه‌ترسییانه‌ی له ناوچه‌كه‌دا هه‌یه، به‌رده‌وامیی هاوكارییه‌كانیان بۆ پێشمه‌رگه و هەماهەنگی و پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی وڵاتەکەیان له چوارچێوه‌ی هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تیی دژی داعشدا بۆ هەرێمی کوردستان دووپات کرده‌وه.