ئەمڕۆ سێشەممە، ٥/٩/٢٠٢٣، بهڕێز مستەفا سەید قادر جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە بهڕێز تیم کەیڤ گیبس ڕاوێژکاری تایبەتی سەربازیی بەریتانیا کرد.
لە دیدارەکەدا باس لە دۆخی سیاسی و سەربازیی هەرێمی کوردستان کرا، بە دوورودرێژی تیشک خرایە سەر پرۆسەی چاکسازی و یەکخستن و یەکگرتنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە.
بهڕێز جێگری سەرۆک جەختی لە هەوڵ و هەنگاوەکانی پرۆسەی یەکخستن و یەکگرتنەوە و چاکسازی لەناو هێزی پێشمەرگەدا کردەوە. بەبایەخەوە باسی لە گرنگیی پرۆژەیەکی نیشتمانی کرد.
هاوکات ستایشی هەوڵ و خەمخۆریی وڵاتانی هاوپەیمانانی کرد کە بەردەوام بۆ بابەتی ڕیفۆرم و یەکگرتنەوەی هێزی پێشمەرگە لەسەر هێڵ بوون.
هەردولا هاوڕا بوون لەسەر ئەوەی کە پێویستە بە زووترین کات چاکسازی لەناو هێزی پێشمەرگەدا بکرێت و پەرە بە ئینتیمای نیشتمانی بدرێت و هێزی پێشمەرگە وەک هەمیشە پارێزەری خاک و خەڵک و نیشتمان بن.
لە کۆتاییدا هەردوولا هیواخواز بوون پەیوەندییەکانیان بەرفراوانتر بێت و ڕاوێژ و ڕاگۆڕینەوەی بەردەوام هەبێت لەپێناو سەرخستنی پرۆسەی چاکسازی و یەکگرتنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە.