
ئەمڕۆ سێشەممە، ٨/٨/٢٠٢٣، بهڕێز مستەفا سەید قادر جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە بهڕێز ڕۆدۆلف ڕیچارد جێگری کونسوڵی گشتیی فەرەنسا لە هەرێمی کوردستان کرد.
لە دیدارێکدا بارودۆخی سیاسی هەرێمی کوردستان و عێراق و گرنگیی یەکگرتوویی و یەکگوتاریی کورد و بەدامەزراوەییکردنی پەیوەندییەکانی هەولێر و بەغدا گفتوگۆی لەبارەوە کرا.
هەردولا هاوڕا بوون و جەختیان لەسەر گرنگیی چاکسازی و بەنیشتمانیکردنی هێزەکانی پێشمەرگە و بایەخدان بە ڕۆڵی دامەزراوە حکوومییەکان لە پێناو خزمەتکردنی خەڵکدا، کردهوه.
بهڕێز جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان سوپاسی پشتیوانی و هاوکارییەکانی فەرەنسای کرد و هیوای خواست پەیوەندییەکانی هەردولا بەرفراوانتر بکرێت.
