Presidency of the Kurdistan Region of Iraq

جێگری سەرۆک پێشوازی لە کۆنسوڵی گشتیی کۆریای باشوور دەكات

2023-09-13T11:19:55.000000Z
ھەواڵی سەرۆکایەتی هەواڵ مستەفا سەید قادر

ئەمڕۆ چوارشەمە، ١٣/٩/٢٠٢٣، بەڕێز مستەفا سەید قادر، جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە چۆی کوانگ کونسوڵی گشتیی کۆریای باشوور لە هەرێمی کوردستان کرد.

لە دیدارێکدا کە بەمەبەستی ماڵئاوایی ب بەكۆتاهاتنی ئەرکەکەی، سه‌ردانی به‌ڕێز سەرۆکی هەرێمی کوردستانی کردبوو، باس لە هەڵومەرجی سیاسیی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە کرا و جەختیان لە گرنگیی یەکڕیزی و تەباییی نیشتمانی كردەوە.

هەردوولا بە بایەخەوە باسیان لە بەردەوامی و فراوانتركردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی كوردستان و كۆریای باشوور کرد بەتایبەتی لە بواری کولتووری و سەربازی و بازرگانی و تەندروستی و پەروەردەدا.

به‌ڕێز جێگری سەرۆک سوپاسی کونسوڵی گشتیی کۆریای باشوور کرد بۆ هەوڵەکانی لە پتەوکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و کۆریا و هیوای خواست لە ئەركی داهاتوویدا سەرکەتوو بێت.