ئەمڕۆ سێشەممە ١٤/٥/٢٠٢٤، بەرێز مستەفا سەید قادر، جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە بەڕێز فرانسیس ریڤیولتو لاناو، بەرپرسی ئۆفیسی یوونامی لە هەرێمی کوردستان کرد.
لە دیدارێکدا، بەڕێز جێگری سهرۆک پیرۆزبایی لە بەڕێز لاناو كرد بەبۆنەی وەرگرتنی پۆستی بەرپرسی ئۆفیسی یوونامی لە هەرێمی كوردستان و هیوای سەركەوتنی لە ئەركەكەیدا بۆ خواست، هەروەها باس لە ئەرک و ڕۆڵی یوونامی لە هەرێمی کوردستان و عێراق كرا و جەخت لە گرنگیی ئەنجامدانی هەڵبژاردنێکی پاک و بێگەرد لە هەرێمی كوردستان کرایەوە. لەمبارەیەوە ڕۆڵی تەکنیکیی یوونامی لە ئەنجامدانی هەڵبژاردنەكانی پەرلەمانی کوردستان، بەرز نرخێنرا.
لە تەوەرێكی دیكەی کۆبونەوەکەدا، سەردانەکەی ئەم دواییەی سهرۆکی ههرێمی کوردستان و شاندی باڵای سەرۆکایەتی بۆ تاران خرایەی بەر باس وگفتوگۆ و ئەنجامەکانی بە شێوەیەکی گشتی بە ئەرێنی وەسف کرا.