Presidency of the Kurdistan Region of Iraq

جێگری سەرۆک پێشوازی لە باڵیۆزی مۆریتانیا کرد

2021-05-26T15:08:19.000000Z
ھەواڵی سەرۆکایەتی هەواڵ جەعفەر شێخ مستەفا

ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٠٢١/٥/٢٦ بەڕێز شێخ جەعفەر شێخ مستەفا جێگری سەرۆکی هەرێمى كوردستان پێشوازی لە بەڕێز سیداتی ولد ئه‌لشیخ ولد ئەحمەد عیشە باڵیۆزی مۆریتانیا لە عێراق کرد، بەمەبەستی ماڵئاوایيی بەڕێزیان لە ئه‌ركه‌كه‌يان.

لە دیدارێكدا باس لە پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و عێراق و مۆریتانیا کرا، تێڕوانینی هەردوولا بۆ برەودانی زیاتر بە کەرتی ئابووری و پێشکەوتنەکانی تایبەت بە ئاوەدانکردنەوە گفتوگۆی لەبارەوە کرا.

بەڕێز جێگری سەرۆکی هەرێم کار و چالاکییەکانی باڵیۆزخانەی مۆریتانیای لە عێراق بەرز نرخاند و سوپاسی گەلی کوردستانی بۆ دووپات کردەوە و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست لە کارە تازەکه‌يدا.

لای خۆیانەوە به‌ڕێز باڵیۆزی مۆریتانیا سوپاسی جێگری سەرۆکی کرد سەبارەت بەو لێکگەیشتنانەی کە بە درێژایيی کاركردنی لە عێراق لەگەڵ هەرێمی کوردستان هەیانبووە، هه‌روه‌ها هیوای خواست پەیوەندییەکانى مۆریتانیا له‌گه‌ڵ عێراق و هەرێمی کوردستان، زياتر بره‌ويان پێبدرێت.