ئەمڕۆ دووشەمە ٢٨/٢/٢٠٢٢ بهڕێز مستەفا سەید قادر، جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە جەیمی هامیل جێگری کونسولی گشتیی بهریتانیا و رۆب درایڤەر ڕاوێژکاری نوێی سەربازیی وەزارەتی بەرگریی بهریتانیا لە هەرێمی کوردستان کرد.
لە دیدارەکەدا باس لە دۆخی گشتیی عیراق و هەرێمی کوردستان و ناوچەکە کرا، بەتایبەتی پێکهێنانی كابینهی نوێی حکوومەت لە بەغدا و هەنگاوەکانی چاکسازی و یەکخستنی پێشمەرگە.
هەردولا هاوڕا بوون لەسەر بەردەوامیی دیالۆگ لەنێوان پارتە سیاسییەکاندا بەمەبەستی گەیشتن بە ڕێکكەوتن و چەسپاندنی سەقامگیریی سیاسی له عیراقدا، ههروهها جەختیان لە گرنگیی یەکگرتوویی و یەکڕیزیی لایەنە سیاسییه کوردییەکان لە بەغدا بۆ بەدەستهێنانی مافە دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستان كردهوه.
لای خۆیهوه بهڕێز جێگری سەرۆک پشتیوانی و ڕۆڵی بەریتانیای لە هەرێمی کوردستان بەرز نرخاند و هیوای خواست پەیوەندییەکانی نێوانیان فراوانتر ببێت.