ئەمڕۆ هەینی ٢٠٢١/٧/٢٣ بەڕێز شێخ جەعفەر شێخ مستەفا جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە بەڕێز کۆلۆنێڵ ئەشیل کۆماندەری هێزە فەرەنسییەکان لە هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژی داعش لە عێراق و سووریا و شاندێکی یاوەری کرد.
لە کۆبوونەوهیەکدا دوایین پێشهاتەکانی عێراق و هەرێم لەڕووی ئاسایش، مەترسییەکان و جمووجۆڵەکانی داعشهوه بۆ سەر ناوچەکە، بەهێزکردن و دامەزراندنی بنکە و بارەگاکانی پێشمەرگە لە ناوچە سنوورییەکان، هەماهەنگی لەنێوان پێشمەرگە و هێزەکانی هاوپەیماناندا، پلانی داهاتوو بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆریستانی داعش و چەند پرسێکی هاوبەش، تاوتوێ کران.
هەردوولا جەختیان لە هەمامەنگیی زیاتری نێوان هێزە سەربازییەکان کردەوە بۆ زیاتر فەراهەمکردنی ئاسایش بۆ ناوچەکە بەتایبەت ئێستا کە داعش لەو ناوچانەی بۆشاییی ئەمنی تێدا دروست بووە بۆتە هەڕەشە و ناسەقامگیری و نائارامی بۆ تەواوی ناوچەکە، هەروەها پاراستنی سنوورەکان لە دزەکردنی تیرۆریستان، ئەمەش پێویستی بە توندوتۆڵکردنی سنوورەکان و بەهێزکردنی بنکە و بارەگاکانی هێزی پێشمەرگە و سوپای عێراق هەیە.
بەڕێز جێگری سەرۆک ڕۆڵی هاوپەیمانیی دژ بە داعشی لە ناوچەکەدا بەرز نرخاند و سوپاسی هاریکاری و ئەرکە سەربازییەکانی فەرەنسای کرد لە ڕووبەڕووبوونەوەی هەموو ئەو مەترسییانەی کە تیرۆریستانی داعش بۆ ناوچەکە ههیانه، ههروهها بەردەوامیی مەشق و ڕاهێنانی پێشمەرگەی بە گرنگ زانی کە تیمی سەربازیی هاوپەیمانان پێشکەشی دەکەن.