![](https://presidency.gov.krd/uploads/old_images/2021/01/cafer-Italya.jpeg)
ئەمڕۆ سێشه‌ممه 26/1/2021 بەڕێز شێخ جەعفەر شێخ مستەفا جێگری سەرۆکی ھەرێمی کوردستان پێشوازی لە کۆماندەری هێزی هاوپەیمانانی ئیتالیا جەنەڕاڵ فرانچیسکۆ پریچێپی و شاندێكی سه‌ربازیی یاوه‌ری کرد.
لە دیدارێکدا جێگری سەرۆکی ھەرێم کار و چالاکییەکانی هێزه‌كانی ئیتالیای له هه‌رێمی كوردستان و هاوكارییه سه‌ربازییه‌كانیان لە ڕووی مەشق و پێدانی چەک بە پێشمەرگە، به‌رز نرخاند.
تاوتوێكردنی پڕۆسەی چاکسازیی هێزەکانی پێشمەرگە وه‌ك هه‌نگاوێكی گرنگ، جمووجۆڵەکانی ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش لایه‌نێكی دیكه‌ی دیداره‌كه بوو، له‌مباره‌یه‌وه پاراستنی سەقامگیریی ناوچەکە به گشتی و هه‌رێمی كوردستان به تایبه‌تی له هه‌ر ئەگەرێکی نەخوازراو، دووپات كرایه‌وه.