ئەمڕۆ دووشەممە ٢٠٢١/٧/٢٦ بەڕێز شێخ جەعفەر شێخ مستەفا جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە بەڕێز کۆلۆنێل ساشا زڤیک کۆماندەری هێزە ئهڵمانییهکان له چوارچێوهی هاوپەیمانیی نێودهوڵهتیی دژی داعشدا لە عێراق و شاندێکی یاوەری کرد.
بەڕێز جێگری سەرۆک سوپاس و ستایشی ئەڵمانیای کرد بۆ هەموو ئەو ئەرک و هاریکارییانەی پێشکەش بە هەرێمی کوردستانی دەکەن، وهک مەشق و ڕاهێنانەکانیان بە هێزەکانی پێشمەرگە، یارمەتییە سەربازییەکانیان، دروستکردنی نەخۆشخانەی سەربازیی تایبەت بە پێشمەرگە، ههروهها دروستکردنی سەنتەرێکی پەروەردەییی سەربازی بۆ مەشقی پێشمەرگەی بە گرنگ وەسف کرد و بوونی هاوپەیمانانی لە عێراق دژی تیرۆریستانی داعش بەرز نرخاند، پاشان بە گرنگییەوە ڕۆڵی سەرۆکایەتیی هەرێمی لە یەکخستن و چاکسازی لە وەزارەتی پێشمەرگە خستە ڕوو.
لای خۆیەوە بەڕێز کۆلۆنێل ساشا، بەردەوامی و هاریکارییەکانی وڵاتەکەی بۆ هەرێمی کوردستان دووپات کردەوە و بوونی تیرۆریستانی داعش و بنکە و حەشارگە شاراوەکانی لەو ناوچانەی بۆشاییی ئەمنی تێدا هەیە بە مەترسی زانی، ههروهها جەختی لە هەماهەنگیی زیاتری نێوان سوپای عێراق و پێشمەرگە و هاوپەیمانان بۆ بنهبڕکردنی یەکجارەکی تیرۆریستان لە ناوچەکە، کردهوه.