ئەمڕۆ سێشەمە 2021/8/31، به‌ڕێز مستەفا سەید قادر جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە به‌ڕێز رۆبێرت پالادینۆ کونسوڵی گشتیی نوێی ئەمه‌ریکا لە هەرێمی كوردستان و شاندێکی یاوەری كرد.
لە دیدارێکدا به‌ڕێز جێگری سەرۆک پیرۆزباییی ده‌ستبه‌كاربوونی لە به‌ڕێز پالادینۆ کرد و سەرەخۆشیی خۆیشی بۆ قوربانیانی ئەم دواییەی شاری کابولی پایته‌ختی ئه‌فغانستان به شاندی میوان ڕاگه‌یاند کە چەندین ئەمه‌ریکی و ئه‌فغانی تیایدا بوونە قوربانی.
هه‌ردوولا سه‌ردانه گرنگ و سه‌ركه‌وتووه‌كه‌ی ئیمانوێل ماكرۆن سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا بۆ عیراق و هه‌رێمی كوردستان، بارودۆخی ئه‌منی و سیاسیی عیراق و هەرێمی کوردستان و ناوچه‌كه، به‌ڕێوه‌چوونی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و پرۆسەی چاکسازی و یەکگرتنەوەی هێزی پێشمەرگەیان خسته به‌ر باس و گفتوگۆ.
لای خۆیه‌وه به‌ڕێز کونسوڵی گشتیی ئەمه‌ریکا جەختی لە مانه‌وه‌یان له هەرێمی کوردستان و عیراق و بەردەوامیی كار و چالاكییه‌كانیان له بواره‌كانی ڕاوێژی سەربازی و مەشق و ڕاهێنان و فراوانكردنی پەیوەندییەکانیان لە بواره‌كانی دیكه‌دا، كرده‌وه.