Presidency of the Kurdistan Region of Iraq

پەیامی پیرۆزباییی جێگری سەرۆک بەبۆنەی جەژنی قیامەوه‌

2024-03-30T17:27:59.000000Z
ھەواڵی سەرۆکایەتی هەواڵ جەعفەر شێخ مستەفا پەیام و پەیوەندی

بە بۆنەی هاتنەوەی جەژنی قیامەی حەزرەتی مەسیحه‌وه‌ (سڵاوی خوای لێ بێت)، پیرۆزباییەکی گەرم لە خوشک و برایانی مەسیحی لە کوردستان و عیراق و جیهان بەگشتی دەکەم، هیواخوازم خوای گەورە ڕۆژوو و نزاکانیان لێ قبووڵ بکات و لە کەشێکی ئارام و ئاسوودە ئەم جەژنە بەسەر ببەن.

لەم بۆنەیەدا، جەخت لە پەرەپێدان و بەهێزکردنی ئەو گیانی بەیەکەوەییە ده‌که‌ینه‌وه‌ کە بە درێژاییی مێژوو لەنێوان تەواوی پێکهاتە ئایینی و نەتەوەییەکانی کوردستان و عێراقدا بوونی هەبووە، ئومێدەوارم ئەو کولتووری پێکەوەییەی کە سیمایەکی جوانی بەخشیوە بە هەرێمەکەمان، گرنگیی زیاتری پێبدرێت لەپێناو ژیانێکی ئاشتییانە لەنێوان گشت پێکهاتەکاندا.

دەخوازم ئەم جەژنە بکەین بە دەستپێکی ئاشتەواییی نێوان کۆی پارتە سیاسییەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان و تێپەڕاندنی ئەم دۆخە ناهەموارەی کە ناوچەکەمانی گرتۆتەوە، بە گیانی برایەتی و تەبایی خەونی نەیارانمان لە گۆڕ بنێین و ئاسوودەیی و خۆشی بگەڕێنینەوە بۆ نێو دڵی سەرجەم کوردستانییانی خۆشەویست.

شێخ جەعفەر شێخ مستەفا جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان ٢٠٢٤/٣/٣٠