به‌مه‌به‌ستی گفتوگۆ و تاوتوێكردنی پرۆژە یاسای (نیشان و میدالیا) لە هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ سێشه‌ممه 2021/8/10 شاندێكی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتیی بەڕێز فەوزی هەریری، سەرۆکی دیوان، سەردانی پەرلەمانی کوردستانیان کرد و لەلایەن خاتوو د. ڕێواس فایه‌ق سەرۆکی پەرلەمانەوە پێشوازی کران.
له كۆبوونهوهوهیهكدا لەگەڵ ئەندامانی لێژنەکانی کاروباری پێشمەرگە و یاسایيی په‌رله‌مان، تیشک خرایە سەر گرنگی و پێویستیی پڕۆژەیاسای (نیشان و میدالیا) کە لەلایەن سەرۆکایەتیی هەرێمەوە ئامادە کراوه.
هه‌ر له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا شاندی سەرۆکایەتیی هەرێم پەیامی به‌ڕێز سەرۆکی هەرێمی کوردستانیان له‌باره‌ی یاساكه‌وه گەیاندە پەرلەمانی کوردستان کە جەخت لەوە دەکاتەوە ئەم یاسایە مۆرکێکی کوردستانی هەبێت و به شێوه‌یه‌ك خەبات و قوربانیدان و پێکەوەژیان و ڕێزگرتنی کوردستانیيان لە کۆمەک و هاوکاری و داهێنانی تێدا بەرجەستە بکرێت.