Presidency of the Kurdistan Region of Iraq
لێدوانى وته‌بێژێك له‌ سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستانه‌وه‌ لێدوانى وته‌بێژێك له‌ سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستانه‌وه‌ 29/01/2020 | لێدوان

هاوينى ساڵى ڕابردووى 2019، وه‌رزنامه‌ى توێژينه‌وه‌ى سياسه‌تى ده‌ره‌وه‌ى تاران (فصلنامه‌ مطالعات سياست خارجى تهران) له‌ ژماره‌ (13)ى خۆيدا، چاوپێكه‌وتنێكى له‌گه‌ڵ به‌ڕێز سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان بڵاوكردووه‌ته‌وه‌ كه‌ هه‌ندێ له‌ ده‌زگاكانى ڕاگه‌ياندن تازه‌ به‌ تازه‌ بڵاوى ده‌كه‌نه‌وه‌! تيايدا بۆچوونێك ده‌رباره‌ى ڕيفراندۆم‌ به‌ ناوى به‌ڕێز سه‌رۆكى هه‌رێمى....

ڕاگەیەنراوێک لە سەرۆکى هەرێمى کوردستانەوە ڕاگەیەنراوێک لە سەرۆکى هەرێمى کوردستانەوە 27/01/2020 | لێدوان

ئیدانەى ئەو هێرشە مووشەکییە دەکەین کە شەوى ڕابردوو باڵیۆزخانەى ئەمەریکاى لە بەغدا کردە ئامانج. ئەم کردەوانە مەترسیى ڕاستەقینە لەسەر دۆخ و سەقامگیرى و بەرژوەندیییەکانى عێراق دروست دەکەن، دووبارەبوونەوە و بەردەوامیشيان، لێکەوتە و ئەنجامى خراپیان بۆ سەر وڵات دەبێت. پاراستنى ئاسایشى باڵیۆزخانە و نێردە دیپلۆماتییەکان....

سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان سه‌ره‌خۆشی له‌ خانه‌واده‌ی یاوه‌ر نامیق ده‌کات سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان سه‌ره‌خۆشی له‌ خانه‌واده‌ی یاوه‌ر نامیق ده‌کات 24/01/2020 | لێدوان

به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان، ئه‌مڕۆ هه‌ینی ٢٤/١/٢٠٢٠ له‌ په‌یوه‌ندییه‌کی ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ به‌ڕێز بورهان جاف، بۆ کۆچی دواییی خوالێخۆشبوو یاوه‌ر نامیق - ی برایان، پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشی له‌ خانه‌واده‌که‌یان کرد، هاوخه‌میی خۆی له‌گه‌ڵیان ده‌ربڕی و هیوای خواست خوای مه‌زن خوالێخۆشبوو به‌ به‌زه‌یی....

په‌یامی پیرۆرباییی سه‌رۆک نێچیرڤان بارزانی بۆ کوردستان تیڤی په‌یامی پیرۆرباییی سه‌رۆک نێچیرڤان بارزانی بۆ کوردستان تیڤی 17/01/2020 | لێدوان

بەڕێزان بەڕێوبەر و ئەنجومەنی كارگێڕی و كارمەندانی دەزگای سەتەلایتی كوردستان، بە بۆنەی تێپەڕبوونی بیست و یەك ساڵ بەسەر دەسپێكی كار و خەباتی میدیاییتاندا، بە گەرمی پیرۆزباییتان لێدەكەم و هیوای سەركەوتن و پێشكەوتنتان بۆ دەخوازم. دامەزراندنی كوردستان تیڤی بەر لە بیست و یەك ساڵ و لە....

لێدوانێك له‌ سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستانه‌وه‌ لێدوانێك له‌ سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستانه‌وه‌ 13/01/2020 | لێدوان

به‌ڕێز حه‌سه‌ن نه‌سروڵڵا، ئه‌ميندارى گشتيى حيزبوڵڵاى لوبنانى له‌ وتارێکدا دوور لە شێواز و ئەتەکێتی سیاسى، به‌ شێوەیەکی نەشیاو ده‌رهه‌ق به‌ سه‌رۆك مه‌سعوود بارزانى و قوربانیدان و قارەمانيه‌تيی پێشمەرگە، قسەی کردووە. جێگه‌ى داخه کەسێکی وەک به‌ڕێز نەسروڵڵا بەبێ ڕەچاوکردنی ڕۆڵی مێژووییانەی سەرۆک بارزانی لە....

پەیامى سەرۆک نێچیرڤان بارزانى بۆ جەژنى قەولتاسی یاران پەیامى سەرۆک نێچیرڤان بارزانى بۆ جەژنى قەولتاسی یاران 09/01/2020 | لێدوان

بەبۆنەى هاتنەوەى جەژنى قەولتاسی یارانەوە، بەگەرمى پیرۆزبایى لە خوشک و برایانى کاکەیى و تەواوى یارسانان لە هەرێمى کوردستان و عێراق و جیهان دەکەم، هیوادارم جەژن لەگەڵ خۆیدا سەقامگیرى و ئاسوودەیى بهێنێت و مایەى خێر و خۆشیى هەموو لایەک بێت. لە خواى مەزن داواکارم ڕۆژوو....