هه‌ر له چوارچێوه‌ی سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ ده‌ڤه‌رى بادينان، ئه‌مڕۆ يه‌كشه‌ممه 2024/9/15 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، پرۆژه‌ی كۆڕنیشی زاخۆی به‌سه‌ركرده‌وه.دواتر له وه‌ڵامی چه‌ند پرسیارێكی ڕۆژنامه‌نووساندا سه‌باره‌ت به مه‌به‌ستی سه‌ردانه‌كه‌ی گوتی: "د چارچۆڤا سه‌ردانا مندا بۆ پارێزگه‌ها دهۆكێ، من ئه‌ڤرۆ سه‌ردانا ئیداره‌یا سه‌ربخۆ یا....
دوای کۆبوونه‌وه و دیداره‌کانی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ی ٢٠٢٤/٩/١٢ی نێوانیانیان، بەڕێزان نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان و مەسعوود پزشكیان سەرۆكی كۆماری ئیسلامیی ئێران، له لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا باسی ناوەڕۆكی كۆبوونەوە و دۆخی ناوچەكە و چەند پرسێكی جێی بایەخی هاوبەشیان كرد. سەرەتا بەڕێز مەسعوود پزشکیان گوتی: "هەنگاوی....
ماوه‌ى چه‌ند ڕۆژى ڕابردوو كاردانهوهيهكى فراوان به‌تايبه‌تى له تۆڕه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کاندا به‌رامبه‌ر به لێدوانێکی نادروستی كه‌سايه‌تييه‌كى ئێزدى هاته ئاراوه. لێره‌دا جه‌خت دهكهينهوه كه هيچ جۆرە پێشێلكارى و بێڕێزييهك به‌رامبه‌ر به هه‌ر بير و بڕوا و ئايينێك، قبووڵكراو نیيە و سەركۆنەی دەكەین.لە هەمانكاتدا هه‌ڵه‌ى كه‌سێك....
به‌ئامانجگرتنى ئيسماعيل ههنييه سه‌رۆكى مه‌كته‌بى سياسيى بزووتنه‌وه‌ى حه‌ماس كه به ميوانى له تاران بوو، سه‌ركۆنه ده‌كه‌ين و به نيگهرانييهكى قووڵه‌وه له‌و پێشهاته مه‌ترسيداره دهڕوانين. ئاڵۆزكردنى زياترى دۆخه‌كه، هه‌ڕه‌شه له ئارامى و سهقامگيريى ته‌واوى ناوچه‌كه ده‌كات و لێكه‌وته و پێشهاتى خراپترى به‌دوادا دێت. سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان 2024/7/31....
له (36)هه‌مين ساڵيادى مه‌رگه‌سات و تاوانى سامناكى كيميابارانكردنى هه‌ڵه‌بجه‌دا، سه‌رى ڕێز نه‌وازش بۆ گيانى پاكى زياتر له پێنج هه‌زار شههيدى هه‌ڵه‌بجه و ته‌واوى شههيدانى كوردستان داده‌نوێنين، به ڕێز و شكۆدارييه‌وه ياديان دهكهينهوه، سڵاو بۆ خێزان و كه‌سوكاريان و بۆ هه‌موو ئه‌و قوربانييانه ده‌نێرين....
زۆر به توندى سه‌ركۆنه‌ى ئه‌و هێرشه دوژمنكارييه ده‌كه‌ين كه سوپاى پاسدارانى ئێران شه‌وى ڕابردوو به مووشه‌كى دوورهاوێژ كرديه سه‌ر هه‌ولێر و له ئه‌نجامدا ژماره‌يه‌ك هاووڵاتى شه‌هيد و بريندار بوون. سه‌ره‌خۆشى له خانه‌واده و كه‌سوكارى شه‌هيدان ده‌كه‌ين، هاوسۆز و هاوخه‌ميانين و هيواى زووچاكبوونه‌وه بۆ....