Presidency of the Kurdistan Region of Iraq
ڕوونكردنه‌وه‌يه‌ك له‌ نووسينگه‌ى ڕاگه‌ياندنى سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستانه‌وه‌‏ ڕوونكردنه‌وه‌يه‌ك له‌ نووسينگه‌ى ڕاگه‌ياندنى سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستانه‌وه‌‏ 22/05/2022 | لێدوان

ده‌رباره‌ی هه‌واڵی چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌کی ڕۆژنامه‌وانی گوايه‌ نووسينگه‌ى ڕاگه‌ياندنى ‏سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان له‌ ڕاگه‌يانراوێكدا باسى له‌ داواكارييه‌كى به‌ڕێز ‏سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان بۆ ئه‌نجومه‌نى ئاسايشى نێوده‌وڵه‌تى ‏كردووه‌ بۆ ناوبژيكردنى نێوان هه‌ولێر و به‌غدا، دووپاتى ده‌كه‌ينه‌وه‌ كه‌ هيچ لێدوان و ڕاگه‌يه‌نراوێكی وا له‌ نووسينگه‌ى ‏ڕاگه‌ياندنى سه‌رۆكايه‌تيى....

په‌یامێک له‌ سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستانه‌وه‌ په‌یامێک له‌ سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستانه‌وه‌ 02/05/2022 | لێدوان

به‌ توندی سه‌رکۆنه‌ی مووشه‌کبارانکردنی ئێواره‌ی دوێنێ یه‌کشه‌ممه‌ی شه‌وی جه‌ژن بۆ سه‌ر سنووری قه‌زای خه‌بات ده‌که‌م. داوا له‌ لایه‌نه‌ په‌یوه‌نداره‌کانی حکوومه‌تی فیدراڵیی عیراق ده‌که‌م ئه‌نجامده‌رانی هێرشه‌که‌ بدۆزێته‌وه‌ و به‌ سزای یاسایی بگه‌یه‌نرێن. سه‌رکۆنه‌کردنی ئه‌م هێرشانه‌‌ به‌ ته‌نیا به‌س نین، دووباره‌بوونه‌وه‌یان‌ هه‌ڕه‌شه‌ی جددین و ئارامی و....

په‌يامى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌ يادى‌ شاڵاوه‌كانى ئه‌نفالدا په‌يامى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌ يادى‌ شاڵاوه‌كانى ئه‌نفالدا 14/04/2022 | لێدوان

ئه‌مڕۆ 14ى نيسان به‌وپه‌ڕى ڕێز و شكۆوه‌ يادى (182) هه‌زار هاووڵاتيى ‏بێتاوانى كوردستان ده‌كه‌ينه‌وه‌ و سه‌رى ڕێز و نه‌وازش له‌به‌رده‌م گيانى پاكى شه‌هيداندا ‏داده‌نوێنين كه‌ ساڵى 1988 له‌ يه‌كێك له‌ دڕندانه‌ترين تاوانه‌كانى مێژوودا، ‏ده‌سه‌ڵاتى ئه‌وساى عيراق جينۆسايدى كردن و گيانيان سپارد.‏ ئه‌نفال كه‌ به‌....

په‌يامى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌ يادى شه‌هيدانى كوردانى فه‌يليدا په‌يامى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌ يادى شه‌هيدانى كوردانى فه‌يليدا 04/04/2022 | لێدوان

ئه‌مڕۆ له‌ يادى چل و دوو ساڵه‌ى جينۆسايد و شه‌هيدانى كوردانى فه‌يليدا، به‌ ڕێز و شكۆوه‌ شه‌هيدان و قوربانييانى كوردانى فه‌يلى و ته‌واوى شه‌هيدانى كوردستان به‌ بير ده‌هێنينه‌وه‌، سه‌رى ڕێز و نه‌وازشيان بۆ داده‌نوێنين و سڵاو و دروود بۆ گيانى پاكيان ده‌نێرين. ته‌نيا له‌به‌ر....

په‌يامى سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى له‌ يادى كيميابارانكردنى هه‌ڵه‌بجه‌ى شه‌هيددا په‌يامى سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى له‌ يادى كيميابارانكردنى هه‌ڵه‌بجه‌ى شه‌هيددا 16/03/2022 | لێدوان

ئه‌مڕۆ شازده‌ى ئازار، به‌وپه‌ڕى شكۆوه‌ يادى زياتر له‌ پێنج هه‌زار شه‌هيدى هه‌ڵه‌بجه‌ ده‌كه‌ينه‌وه‌ و سه‌رى ڕێز و نه‌وازش له‌به‌رده‌م گيانى پاكياندا داده‌نوێنين. ئه‌وان به‌رله‌‌ 34 ساڵ له‌ يه‌كێك له‌ سامناكترين تاوانه‌كانى مێژوودا، بوونه‌ قوربانيى ده‌ستى ڕژێمى ئه‌وساى عيراق كه‌‌ به‌ چه‌كى قه‌ده‌غه‌كراوى كيميايى،....

په‌يامێك له‌ سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستانه‌وه‌ په‌يامێك له‌ سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستانه‌وه‌ 13/03/2022 | لێدوان

زۆر به‌ توندى ئه‌و هێرشه‌ مووشه‌كييه‌ سه‌ركۆنه‌ ده‌كه‌ين كه‌ دره‌نگانى شه‌وى ڕابردوو به‌ شێوه‌يه‌كى ترسنۆكانه‌ى دڕنده‌، به‌ بێ هيچ پاساوێك خه‌ڵك و ئارامى و سه‌قامگيريى هه‌ولێرى پايته‌ختى هه‌رێمى كوردستانى به‌ ئامانج گرت. سوپاس بۆ خواى مه‌زن كه‌ هيچ زيانێكى گيانى لێنه‌كه‌وته‌وه‌. هاوسۆزى هاووڵاتييانى خۆشه‌ويستى....