Presidency of the Kurdistan Region of Iraq
سه‌رۆكى ديوان پێشوازى له‌ كونسولى گشتيى ئه‌مه‌ريكا كرد سه‌رۆكى ديوان پێشوازى له‌ كونسولى گشتيى ئه‌مه‌ريكا كرد 02/05/2024 | ھەواڵی سەرۆکایەتی

نيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 2024/5/2 به‌ڕێز فه‌وزی هەریری، سه‌رۆكى ديوانى سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له‌ به‌ڕێز مارك سترۆ، كونسوڵى گشتيى ئه‌مه‌ريكا له‌ هه‌رێمى كوردستان كرد. له‌ كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا ده‌رباره‌ى دوايين پێشهاته‌ سياسييه‌كان، دۆخى ناوخۆى هه‌رێمى كوردستان، پرسى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان، دوا سه‌ردانى به‌ڕێز سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان....

پەیامی جێگری سەرۆک لە ڕۆژی جیهانیی کرێکاراندا پەیامی جێگری سەرۆک لە ڕۆژی جیهانیی کرێکاراندا 01/05/2024 | ھەواڵی سەرۆکایەتی

بە بۆنەی ١ی ئایار، ڕۆژی جیهانیی کرێکاران، گەرمترین و جوانترین پیرۆزبایی لە کرێکارانی کوردستان و عێراق و جیهان بەگشتی دەکەم، هەروەها ئەم یادە لە سەندیکای کرێکارانی کوردستان پیرۆز دەکەم. ڕۆڵ و کاریگەری و ماندووبوونی کرێکاران لە بواری ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدانی ئابووری و بەرەوپێشچوونەکانی....

هاوپه‌يمانيى نێوده‌وڵه‌تى و كاربه‌ده‌ستانى هه‌رێمى كوردستان كۆبوونه‌وه‌ هاوپه‌يمانيى نێوده‌وڵه‌تى و كاربه‌ده‌ستانى هه‌رێمى كوردستان كۆبوونه‌وه‌ 30/04/2024 | ھەواڵی سەرۆکایەتی

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 2024/4/30 له‌ سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان، كۆبوونه‌وه‌ى هاوپه‌يمانيى نێوده‌وڵه‌تيى دژى داعش به‌ سه‌رۆكايه‌تيى ئه‌مه‌ريكا، له‌گه‌ڵ كاربه‌ده‌ستان و لايه‌نه‌ په‌يوه‌نديداره‌كانى هه‌رێمى كوردستان له‌ سه‌رۆكايه‌تى و حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و هێزه‌كانى پێشمه‌رگه‌، به‌ڕێوه‌ چوو. له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا دوايين هه‌نگاو و ڕێكاره‌كانى پرۆسه‌ى چاكسازى له‌ وه‌زاره‌تى كاروبارى....

جێگری سەرۆک لەگەڵ کونسولی گشتیی یۆنان کۆبووەوە جێگری سەرۆک لەگەڵ کونسولی گشتیی یۆنان کۆبووەوە 29/04/2024 | ھەواڵی سەرۆکایەتی

ئەمڕۆ دووشەممە ٢٠٢٤/٤/٢٩ بەڕێز شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە بەڕێز نیکۆلاوس ستێریولاس، کونسولی گشتیی یۆنان لە هەرێمی کوردستان کرد. لە کۆبوونەوەیەکدا دوایین پێشهاتە سیاسی و ئەمنییەکانی عێراق و ناوچەکە، پەیوەندییەکانی یۆنان لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان، ئاسایشی سنوورەکان، کێشە....

ڕۆژی نیشتیمانیی شانشینی هۆڵەندا لە پایتەختی هەرێمی کوردستان بەرز ڕاگیرا ڕۆژی نیشتیمانیی شانشینی هۆڵەندا لە پایتەختی هەرێمی کوردستان بەرز ڕاگیرا 29/04/2024 | ھەواڵی سەرۆکایەتی

ڕۆژی یەکشەممە ٢٠٢٤/٤/٢٨، بەڕێز شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان بەشداری لە ڕێوڕەسمی بەرز ڕاگرتنی ڕۆژی نیشتیمانیی شانشینی هۆڵەندا لە هەولێر کرد. ڕێوڕەسمەکە بە ئامادەبوونی بەڕێز یاکۆ بیرێندس، کونسولی گشتیی هۆڵەندا و ژمارەیەک لە بەرپرسانی باڵای هەرێمی کوردستان و نوێنەری وڵاتان بەڕێوەچوو،....

پەیامێک لە جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستانەوە پەیامێک لە جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستانەوە 27/04/2024 | ھەواڵی سەرۆکایەتی

بە توندی و بەوپەڕی نیگەرانییەوە ئیدانەی ئەو هێرشە درۆنیەی سه‌ر كێڵگه‌ى گازى كۆرمۆری سنوورى قه‌زاى چه‌مچه‌ماڵ لە پارێزگای سلێمانی دەکەم، کە بەداخەوە شەهید و برینداربوونی چەند کارمەندێکی کۆمپانیاکەی لێکەوتەوە. بۆ هەموو لایەکمان ڕوونە کە ئامانج لەم کردەوە پڕ لە شەرمەزاری و ترسنۆکانە، تێکدانی ئاسایش....