Presidency of the Kurdistan Region of Iraq
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ باڵيۆزى ئه‌مه‌ريكا كۆبووه‌وه‌ سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ باڵيۆزى ئه‌مه‌ريكا كۆبووه‌وه‌ 12/04/2021 | په‌یوه‌ندیی نێوده‌وڵه‌تی

ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 2021/4/12 له‌ هه‌ولێر، به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پێشوازى له‌ به‌ڕێز ماتيو توله‌ر باڵيۆزى ئه‌مه‌ريكا له‌ عێراق كرد. له‌ كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا گه‌ڕى سێيه‌مى ديالۆگى ستراتيژيى عێراق ـ ئه‌مه‌ريكا كه‌ هه‌فته‌ى ڕابردوو به‌ڕێوه‌ چوو و هه‌رێمى كوردستانيش تيايدا به‌شدار بوو خرايه‌ به‌ر....

سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى نامه‌يه‌كى له‌ پاپاى ڤاتيكانه‌وه‌ پێده‌گات سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى نامه‌يه‌كى له‌ پاپاى ڤاتيكانه‌وه‌ پێده‌گات 12/04/2021 | په‌یوه‌ندیی نێوده‌وڵه‌تی

‌له‌ نامه‌يه‌كدا بۆ سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى، قه‌داسه‌تى پاپا فره‌نسيس پاپاى ڤاتيكان سوپاسگوزاريى خۆى بۆ ئه‌و پێشوازييه‌ گه‌رمه‌ ده‌رده‌بڕيت كه‌ له‌ كاتى سه‌ردانيدا لێى كرا و ستايشى كولتوورى پێكه‌وه‌ژيان و ته‌بايى و يه‌كترقبووڵكردنى نێوان ئايين و پێكهاته‌كان له‌ هه‌رێمى كوردستان ده‌كات. پاشنيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 2021/4/12....

سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و نوێنه‌رى تايبه‌تى سكرتێرى گشتيى UN كۆبوونه‌وه‌‌ سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و نوێنه‌رى تايبه‌تى سكرتێرى گشتيى UN كۆبوونه‌وه‌‌ 10/04/2021 | په‌یوه‌ندیی نێوده‌وڵه‌تی

ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 2021/4/10 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له‌گه‌ڵ خاتوو جينين پلاسخارت نوێنه‌رى تايبه‌تى سكرێترى گشتيى نه‌ته‌وه‌ يه‌كگرتووه‌كان له‌ عێراق كۆبووه‌وه‌.  له‌ كۆبوونه‌كه‌دا بارودۆخى عێراق له‌ڕووى سياسى و ئابوورى و ئه‌منييه‌وه‌، په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و گفتوگۆى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانيان، ڕێككه‌وتنى حكوومه‌تى هه‌رێمى....

سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى بانگهێشتى كۆمكارى عه‌ره‌بى ده‌كرێت سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى بانگهێشتى كۆمكارى عه‌ره‌بى ده‌كرێت 10/04/2021 | په‌یوه‌ندیی نێوده‌وڵه‌تی

ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 2021/4/10 له‌ به‌غدا به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ به‌ڕێز ئه‌حمه‌د ئه‌بولغه‌يت ئه‌مینداری گشتیی كۆمكارى وڵاتانی عه‌ره‌بى كۆبووه‌وه‌. له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا دۆخى عێراق و هه‌رێمى كوردستان به‌گشتى تاوتوێ كرا و هه‌ردوولا كۆك بوون كه‌ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا ئارامى و....

سه‌رۆكی هه‌رێمی کوردستان جه‌خت له‌ گرنگیی دیالۆگی ستراتیژی ئه‌مه‌ریكا ـ عێراق ده‌كاته‌وه‌ سه‌رۆكی هه‌رێمی کوردستان جه‌خت له‌ گرنگیی دیالۆگی ستراتیژی ئه‌مه‌ریكا ـ عێراق ده‌كاته‌وه‌ 01/04/2021 | په‌یوه‌ندیی نێوده‌وڵه‌تی

سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانی وێڕای ده‌ربڕینی سوپاس و پێزانین بۆ هاوپه‌یمانان له‌ شه‌ڕی دژی داعشدا، جه‌ختی له‌ پێویستیی به‌رده‌وامیی ئه‌رکی ئه‌مه‌ریکا و هاوپه‌یمانان له‌ عێراق بۆ بنبڕكردنی تیرۆر كرده‌وه‌ و به‌هه‌ندوه‌رگرتنی ‌مه‌ترسییه‌كانی تیرۆر و سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی داعش و هه‌ماهه‌نگیی هه‌ولێر - به‌غدا و هاوپه‌یمانان و....

سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسا كۆبوونه‌وه‌ سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسا كۆبوونه‌وه‌ 30/03/2021 | په‌یوه‌ندیی نێوده‌وڵه‌تی

ئێواره‌ی ئه‌مرۆ سێشه‌ممه‌ 30/3/2021 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌ پاریس له‌گه‌ڵ به‌ڕێز ژان ئیڤ لودریان وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسا كۆبووه‌وه‌. له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و عێراق له‌گه‌ڵ فه‌ره‌نسا، دۆخی عێراق، هه‌رێمی كوردستان و ناوچه‌كه‌، هه‌ڵبژاردن و پرۆسه‌ی سیاسی له‌ عێراق، مه‌ترسییه‌كانی....