Presidency of the Kurdistan Region of Iraq
سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى، پيرۆزبايى له‌ به‌ڕێز د. ئه‌لمه‌شهه‌دانى ده‌كات سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى، پيرۆزبايى له‌ به‌ڕێز د. ئه‌لمه‌شهه‌دانى ده‌كات 01/11/2024 | پەیامی پیرۆزبایی

به‌بۆنه‌ى هه‌ڵبژاردنييه‌وه‌ به‌ سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق، به‌ گه‌رمى پيرۆزبايى له‌ براى به‌ڕێزم د. مه‌حموود ئه‌لمه‌شهه‌دانى ده‌كه‌م، هيواى سه‌ركه‌وتنى بۆ ده‌خوازم. دڵنياين كه‌ هه‌ڵبژاردنى به‌ڕێزيان هه‌نگاوێكى ئه‌رێنييه‌ به‌ره‌و قۆناغێكى نوێى هاريكارى و كارى هاوبه‌شى نێوان لايه‌نه‌ سياسييه‌كانى وڵات له‌ به‌ڕێوه‌بردنى سياسى و كارگێڕى....

سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى پيرۆزبايى له‌ يه‌كێتيى زانايانى ئايينى ئيسلامى كوردستان ده‌كات سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى پيرۆزبايى له‌ يه‌كێتيى زانايانى ئايينى ئيسلامى كوردستان ده‌كات 21/09/2024 | پەیامی پیرۆزبایی

له‌ (54) ساڵه‌ى يادى دامه‌زراندنيدا، به‌ گه‌رمى پيرۆزبايى له‌ مامۆستايانى به‌ڕێز سه‌رۆک و ئه‌ندامانى مه‌كته‌بى ته‌نفيزيى يه‌كێتيى زانايانى ئايينى ئيسلامى كوردستان و ته‌واوى مامۆستايان و زانايانى ئايينى ده‌كه‌م، هيواى سه‌ركه‌وتنيان بۆ ده‌خوازم.ئاماده‌يى و خه‌بات و تێكۆشانى يه‌كێتيى زانايان و مامۆستايانى ئايينى له‌ هه‌ردوو....

په‌یامی سه‌رۆک نێچیرڤان بارزانی له‌ یادی مه‌ولوودی پێغه‌مبه‌ردا(د.خ) په‌یامی سه‌رۆک نێچیرڤان بارزانی له‌ یادی مه‌ولوودی پێغه‌مبه‌ردا(د.خ) 14/09/2024 | پەیامی پیرۆزبایی

له‌ یادی لەدایکبوونی حه‌زره‌تی محەمەد، پێغەمبەری ئیسلامدا “د.خ” گەرمترین پیرۆزبایی ئاراسته‌ی ته‌واوی موسڵمانانی كوردستان، عێراق و جیهان به‌گشتی دەكەم. هیوادارم ئه‌م یاده‌ پیرۆزه‌‌، خێر و خۆشی و ئارامی و ئاسووده‌یی بۆ هه‌مووان له‌گه‌ڵ خۆیدا بهێنێت و ببێته‌ هاندەر‌ی نوێبوونه‌وەی پابه‌ندیی به‌ ڕێنمایی و....

په‌يامى سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى بۆ يادى شۆڕشى مه‌زنى ئه‌يلوول په‌يامى سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى بۆ يادى شۆڕشى مه‌زنى ئه‌يلوول 11/09/2024 | پەیامی پیرۆزبایی

له‌ (63)هه‌مين ساڵيادى شۆڕشى مه‌زنى ئه‌يلوولدا، بارزانيى نه‌مر، ڕابه‌رى شۆڕش و ته‌واوى پێشمه‌رگه‌ قاره‌مانه‌كان و هه‌موو ئه‌و تێكۆشه‌رانه‌ به‌بير ده‌هێنينه‌وه‌ كه‌ هێز و ده‌ست و بازووى‌ شۆڕش بوون و به‌ پێزانين و شكۆدارييه‌وه‌ ياديان ده‌كه‌ينه‌وه‌. دروود بۆ گيانى پاكيان، سڵاو له‌ هه‌موو خه‌باتگێڕانى....