Presidency of the Kurdistan Region of Iraq
ڕاگەیەنراوێك لە سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستانه‌وه‌ ڕاگەیەنراوێك لە سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستانه‌وه‌ 09/08/2024 | هه‌واڵ

ماوه‌ى چه‌ند ڕۆژى ڕابردوو كاردانه‌وه‌يه‌كى فراوان به‌تايبه‌تى له‌ تۆڕه‌ کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کاندا به‌رامبه‌ر به‌ لێدوانێکی نادروستی كه‌سايه‌تييه‌كى ئێزدى هاته‌ ئاراوه‌. لێره‌دا جه‌خت ده‌كه‌ينه‌وه‌ كه‌ هيچ جۆرە پێشێلكارى و بێڕێزييه‌ك به‌رامبه‌ر به‌ هه‌ر بير و بڕوا و ئايينێك، قبووڵكراو نیيە و سەركۆنەی دەكەین.لە هەمانكاتدا هه‌ڵه‌ى كه‌سێك....

پرسه‌نامه‌يه‌ك له‌ سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستانه‌وه‌ پرسه‌نامه‌يه‌ك له‌ سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستانه‌وه‌ 06/08/2024 | هه‌واڵ

پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشيى قووڵم ئاراسته‌ى به‌ڕێز عومه‌ر سه‌يد عه‌لى ده‌كه‌م بۆ كۆچى دواييى خوالێخۆشبوو خاتوو نازه‌نين ئه‌بابه‌كر كه‌ريمى هاوسه‌رى، هاوسۆز و هاوخه‌مى خۆيان و خانه‌واده‌ و كه‌سوكارى به‌ڕێزيانم. له‌ خواى مه‌زن داواكارم گيانى خوالێخۆشبوو به‌ به‌زه‌يى و ميهره‌بانيى خۆى شاد بكات و ئارامى....

سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى سوپاسى جه‌نه‌ر‌ال ڤاول ده‌كات سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى سوپاسى جه‌نه‌ر‌ال ڤاول ده‌كات 03/08/2024 | هه‌واڵ

نيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 2024/8/3 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، بۆ ماڵئاوايى و كۆتاهاتنى ئه‌ركى، پێشوازى له‌ جه‌نه‌رال جۆول ڤاول فه‌رمانده‌ى گشتيى هێزه‌كانى هاوپه‌يمانان له‌ عێراق و سووريا كرد. له‌ ديدارێكدا سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى سوپاس و پێزانينى بۆ خزمه‌تى جه‌نه‌رال ڤاول له‌ ميانى ئه‌ركه‌كه‌يدا....

سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ باڵيۆزى نه‌مسا كۆبووه‌وه‌ سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ باڵيۆزى نه‌مسا كۆبووه‌وه‌ 03/08/2024 | هه‌واڵ

پێشنوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 2024/8/3 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پێشوازى له‌ به‌ڕێز ئه‌ندريا ناسى، باڵيۆزى نه‌مسا له‌ عێراق كرد. له‌ كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا هه‌ردوولا جه‌ختيان له‌ بره‌ودان به‌ په‌يوه‌ندييه‌كانى نه‌مسا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان و ده‌رفه‌ته‌كانى فراوانكردنى هاريكاريى هاوبه‌شيان له‌ هه‌موو بواره‌كاندا كرده‌وه‌. له‌مباره‌يه‌وه‌....

سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى: هه‌ميشه‌ پشتيوانى و به‌رگرى له‌ مافه‌كانى ئێزدييان ده‌كه‌ين سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى: هه‌ميشه‌ پشتيوانى و به‌رگرى له‌ مافه‌كانى ئێزدييان ده‌كه‌ين 03/08/2024 | هه‌واڵ

به‌يانيى ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 2024/8/3 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، به‌شدارى له‌ ڕێوڕه‌سمى يادى ده‌ ساڵه‌ى جينۆسايدى ئێزديدا كرد كه‌ له‌ له‌ لايه‌ن زانكۆى كوردستان هه‌ولێر و نووسينگه‌ى ڕزگاركردنى ڕفێنراوانى ئێزدييه‌وه‌ له‌ هه‌ولێر ساز كرا. له‌ ڕێوڕه‌سمه‌كه‌دا كه‌ به‌ڕێزان نوێنه‌رى سه‌ركۆمارى عێراق، نوێنه‌رى سه‌رۆك....

سه‌رۆک نێچیرڤان بارزانی له‌گه‌ڵ باڵیۆزی یه‌کێتیی ئه‌ورووپا کۆبووه‌وه‌ سه‌رۆک نێچیرڤان بارزانی له‌گه‌ڵ باڵیۆزی یه‌کێتیی ئه‌ورووپا کۆبووه‌وه‌ 03/08/2024 | هه‌واڵ

به‌یانیی ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ ٢٠٢٤/٨/٣ به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان، پێشوازی له‌ به‌ڕێز تۆماس زایلەر، باڵیۆزی یەکێتیی ئەورووپا لە عێراق کرد. له‌ کۆبوونه‌وه‌یه‌کدا په‌یوه‌ندییه‌کانی هه‌ولێر - به‌غدایان تاوتوێ کرد و دوا هه‌نگاوه‌کان و به‌ره‌وپێشچوونی گفتوگۆی هه‌ردوولایان بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کان به‌ ئه‌رێنی هه‌ڵسه‌نگاند، هه‌روه‌ها پشتگیرییان....