هاتنه‌وه‌ى مانگى ڕه‌مه‌زانى پيرۆز له ته‌واوى موسڵمان له كوردستان، عيراق و جيهان پيرۆز ده‌كه‌م، هيوادارم ئه‌م مانگه پيرۆزه خێر و خۆشى و ئاسووده‌يى له‌گه‌ڵ خۆي‌دا بهێنێت و ئاشتى و سه‌قامگيرى باڵ به‌سه‌ر مرۆڤايه‌تيدا بكێشێت. با هه‌موومان واتا و وانه‌كانى به‌ڕۆژووبوون و مانگى پيرۆزى ڕه‌مه‌زان،....
جەژنی سەری ساڵی نوێی ئاشووريی بابلى 6772 (ئەکیتۆ)، به گه‌رمى لە خوشک و برایانی کلدانی، ئاشووری و سریانی لە کوردستان و عيراق و له هه‌ر كوێى جیهان بن پيرۆز دەکەم. هیواى جه‌ژنێكى خۆش و ئاراميان بۆ ده‌خوازم. له‌م جه‌ژنه‌دا دووپاتى دهكهينهوه كه هه‌رێمى کوردستان....
جه‌ژنى نه‌ورۆز و سه‌رى ساڵى تازه‌ى كوردى، زۆر به گه‌رمى و له دڵه‌وه له خانه‌واده‌ى سه‌ربه‌رزى شه‌هيدان، له گه‌لى كورد و ته‌واوى گه‌ل و پێكهاته و پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كانى كوردستان پيرۆز ده‌كه‌م. هيوادارم هه‌مووان پێكه‌وه له‌گه‌ڵ خۆشه‌ويستان و ئازيزانيان جه‌ژنێكى خۆش له ئارامى و....
ئه‌مڕۆ په‌نجا و دوو ساڵ به‌سه‌ر ده‌ستكه‌وتێكى مێژوويى و هه‌ره ديارى گه‌لى كوردستاندا تێده‌په‌ڕێت كه ڕێككه‌وتنى 11ى ئازارى 1970ى نێوان حكوومه‌تى ئه‌وساى عيراق و شۆڕشى مه‌زنى ئه‌يلووله به ڕێبه‌رايه‌تيى بارزانيى نه‌مر. ڕێككه‌وتنى 11ى ئازار گرنگترين ده‌ستكه‌وتى مێژووى نوێى تێكۆشانى ئازاديخوازيى گه‌لى كوردستانه كه بووه....
به‌ڕێز بەڵێن عەبدوڵڵا سکرتێری حزبی زەحمەتکێشانی كوردستان سەرکەوتنی یازده‌هەمین كۆنگره‌ی حزبە تێکۆشەرەکەتان و هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی بەڕێزتان به سکرتێری حزب، له به‌ڕێزتان و سه‌ركردايه‌تى و کادر و ئه‌ندامان و جه‌ماوه‌رى حزبەکەتان، حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان پیرۆز بێت، هيواى پێشکەوتن و سه‌ركه‌وتنی بەردەوامتان بۆ ده‌خوازم. هيوادارم ئاکام و بڕیار و....
يادى هه‌شتى مارس ڕۆژى جيهانيى ئافره‌تان، له ته‌واوى ئافره‌تانى كوردستان له وڵات و له هه‌ر كوێيه‌كى جيهان بن، به گه‌رمى پيرۆز ده‌كه‌م. هيواى به‌ره‌وپێشچوونى به‌رده‌وام و سه‌ركه‌وتنيان بۆ ده‌خوازم. له‌م ياده‌دا وێڕاى دووپاتكردنهوهى هه‌موو پشتگيرييه‌كمان بۆ ژنان و كچانى كوردستان، دڵنيايان دهكهينهوه كه وه‌ك....