Presidency of the Kurdistan Region of Iraq

شاندێكی كونسولخانه‌ى گشتیی ئەڵمانیا سەردانی سەرۆكایەتی دەكات

2024-05-09T09:56:17.000000Z
ھەواڵی سەرۆکایەتی

ئەمڕۆ پێنجشەممە 9/5/2024، بەڕێز فەوزی هەریری، سەرۆكی دیوانی سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان، پێشوازی لە شاندێكی كونسولخانه‌ی گشتیی ئەڵمانیا لە هەولێر بە سەرۆكایەتیی به‌ڕێز بنيامين هه‌ننا، كونسولى گشتيى ئه‌ڵمانيا به‌وه‌كاله‌ت كرد.

لە دیدارێكدا پەیوەندییەكانی هەرێمی كوردستان و ئەڵمانیا، دوا پەرەسەندنەكانی دۆخی سیاسیی هەرێمی كوردستان، پرسی هەڵبژاردن و بەشداریی پێكهاتەكان تیایدا، ڕۆڵی سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان لە ئەنجامدانی پرۆسەی هەڵبژاردن بە بەشداریی هەموو لایەنەكان، خرانە بەر باس و گفتوگۆ.

هەر لە دیدارەكەدا باس لە دوا سەردانەكانی بەڕێز نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان بۆ بەغدا و تاران، پەیوەندییەكانی هەولێر ـ بەغدا و هەوڵەكان بۆ چارەسەركردنی كێشه‌کانی نێوانیان، كرا.

تاوتوێكردنی دۆخی ناوچەكە بەگشتی و چەند بابەتێكی جێی بایەخی هاوبەش، لایەنێكی دیكەی دیدارەكە بوو.