وێڕای سەرکۆنەکردنی ئەو هێرشە بەردەوامانەی کە بە درۆن دەکرێنە سەر هەرێمی کوردستان و دەبنە هۆی مەرگەسات و ماڵوێرانی بۆ هاووڵاتییانی سڤیل و بێتاوان، هاوسۆز و هاوخەمی هەموو ئەو ماڵ و خێزانانەشم کە دەکەونە بەر ئەم جۆرە هێرشە تیرۆریستییانە.
لێرەدا بەوپەڕی نیگەرانییەوە پرسە و سەرەخۆشیی خۆم ڕادەگەێنم بۆ بنەماڵە و کەسوکاری ئەو دوو هاوسەرەی کە شەوی ڕابردوو لە ئەنجامی هێرشێکی درۆنی، لە گوندى زهرگهزهويى سهر به پارێزگاى ههولێر، شەهید بوون.
داواکارم لە خوای مەزن بە میهرەبانی و بەزەیی خۆی، گیانی پاکیان بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و ئارامی و دڵنەواییش بە بنەماڵە و کەسوکار و ئازیزانیان ببەخشێت.
شێخ جەعفەر شێخ مستەفا
جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان
2026/4/7