Presidency of the Kurdistan Region of Iraq

شاندێکی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان بەشداری لە پرسەی پێنج پێشمەرگەدا دەکات

2022-10-02T14:02:23.000000Z
ھەواڵی سەرۆکایەتی

ئەمڕۆ یەكشەممە 2/10/2022 شاندێکی فەرمانگەی سەربازیی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان به‌ سه‌رۆكايه‌تيى ليوا ئه‌سكه‌نده‌ر حه‌جى ساڵح به‌رپرسى فه‌رمانگه‌ى سه‌ربازيى نووسينگه‌ى بەڕێز سه‌رۆكى هه‌رێمی كوردستان، بۆ به‌شداری له‌ پرسه‌ى ئه‌و پێنج پیشمەرگەيه‌ى له‌ ڕووداوێكى هاتوچۆدا گيانيان له‌ده‌ستدا، سه‌ردانى شارۆچكەی سه‌يد سادقیان كرد.

لە سەردانەكەیاندا شاندی فەرمانگەی سەربازیی سەرۆكایەتیی هەرێمی کوردستان، پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشى و هاوخه‌ميى سەرۆک نيچيرڤان بارزانى و سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمی كوردستانيان بە خانەوادی پيشمه‌رگه‌كان گه‌ياند.

هه‌ر پێنج پيشمه‌رگه‌ (تاهیر کاکەوڵا، جەمال جەلال حەمە، ئەردەلان جەمال مەجید، توانا نەسرەدین حەمەد و سەروەر ئەنوەر مەحموود) ڕۆژى شەممە 1/10/2022 له‌ كاتى گه‌ڕانه‌وه‌يان له‌ ئه‌ركى پيرۆزى پێشمه‌رگايه‌تى، له‌ ڕووداوێكى هاتوچۆدا لەسەر ڕێی دەربەندیخان گيانيان له‌ده‌ستدا.