Presidency of the Kurdistan Region of Iraq

شاندێكی باڵای سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان به‌شداری له‌ ڕێوڕه‌سمی ڕۆژی نیشتمانیی ئیتالیادا ده‌كات

2024-06-03T19:40:14.000000Z
ھەواڵی سەرۆکایەتی

ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 3/6/2024 به‌ڕێز مسته‌فا سه‌ید قادر، جێگری سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، به‌ نوێنه‌رایه‌تیی به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و به‌ یاوه‌ریی شاندێكی سه‌رۆكایه‌تی، به‌شداری له‌ ڕێوڕه‌سمی ڕۆژی نیشتمانیی ئیتالیادا كرد كه‌ له‌لایه‌ن كونسوڵخانه‌ی گشتیی ئیتالیاوه‌ له‌ هه‌ولێر سازكرابوو.

له‌ ڕێوڕه‌سمه‌كه‌دا كه‌ به‌ڕێز باڵیۆزی ئیتالیا له‌ عێراق و ژماره‌یه‌ك له‌ میوانان و دیپلۆماتكاران ئاماده‌ی بوون، به‌ڕێز جێگری سه‌رۆك به‌ ناوی سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانییه‌وه‌ پیرۆزباییی ڕۆژی نیشتمانی له‌ باڵیۆزی ئیتالیا له‌ عێراق و كونسوڵی گشتییان له‌ هه‌ولێر و گه‌ل و حكوومه‌تی ئیتالیا كرد و سوپاس و پێزانینی هه‌رێمی كوردستانی بۆ پشتگیری و هاوكارییه‌كانی ئیتالیا بۆ عێراق و هه‌رێمی كوردستان دووپات كرده‌وه‌.