Presidency of the Kurdistan Region of Iraq

له‌ سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم كۆبوونه‌وه‌یه‌كی تایبه‌ت به‌ هه‌ڵبژاردن به‌ڕێوه‌چوو

2024-01-16T15:49:32.000000Z
ھەواڵی سەرۆکایەتی

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 16/1/2024‌ سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم و حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به‌ مه‌به‌ستی تاوتوێكردن و دیاریكردنی نه‌خشه‌ڕێگه‌یه‌ك بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان، له‌ سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی کوردستان له‌گه‌ڵ كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق كۆبوونه‌وه‌.

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا خشته‌یه‌كی كاركردن و پێداویستییه‌كان بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان گفتوگۆی له‌باره‌وه‌ كرا و سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم و ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ئاماده‌ییی خۆیان بۆ دابینكردنی پێدویستییه‌كان نیشان دا و هه‌رچی زوو ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستانیان دووپات كرده‌وه‌.

لای خۆیانه‌وه‌ شاندی كۆمسیۆن سوپاسی ئاماده‌ییی هه‌رێمی كوردستانیان كرد بۆ سه‌رخستنی هه‌ڵبژاردن و دووپاتیان كرده‌وه‌ كه‌ به‌پێی خشته‌یه‌ك كه‌ له‌گه‌ڵ واده‌ یاساییه‌كان بگونجێت، ئاماده‌كاری بۆ ئه‌نجامادنی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌که‌ن.