Presidency of the Kurdistan Region of Iraq

پرسه‌نامه‌يه‌ك له‌ سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستانه‌وه‌

2023-04-06T11:29:04.000000Z
پەیام و پەیوەندی

كۆچى دواييى پێشمه‌رگه‌ و تێكۆشه‌رى ديارى كوردستان خوالێخۆشبوو مامۆستا شێخه‌ڵلا ئيبراهيم خه‌مبارى كردم. پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشيى قووڵم ئاراسته‌ى خانه‌واده‌ و كه‌سوكار و هاوڕێيان و هاوسه‌نگه‌رانى ده‌كه‌م، هاوسۆز و هاوخه‌ميانم. له‌ خواى مه‌زن داواكارم گيانى به‌ به‌زه‌يى و ميهره‌بانيى خۆى شاد بكات و ئارامى و دڵنه‌وايى به‌ هه‌مووان ببه‌خشێت.

خوالێخۆشبوو مامۆستا شێخه‌ڵلا ئيبراهيم، نموونه‌ى كوردێكى دڵسۆز و وه‌فادارى كوردستان بوو. هه‌موو ته‌مه‌نى خۆى به‌ پێشمه‌رگايه‌تى و خه‌بات و خزمه‌ت بۆ‌ گه‌ل و وڵاته‌كه‌ى به‌خشى. له سه‌رده‌مى شۆڕش وه‌ك پێشمه‌رگه‌ و تێكۆشه‌رێكى كۆڵنه‌ده‌ر، له‌ سه‌رده‌مى ئازاديشدا هه‌ميشه‌ نموونه‌يه‌كى ديارى خزمه‌ت و وه‌فادارى بووه‌. گيانى شاد و يادى هه‌ميشه‌ به‌ خێر بێت.

نێچيرڤان بارزانى

سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان

2023/4/6