بە بۆنەی هاتنەوەی جەژنی قیامەی حەزرەتی مەسیح (سڵاوی خوای لێ بێت)، پیرۆزبایییەکی گەرم لە خوشک و برایانی کریستیان لە کوردستان و عێراق و جیهان بەگشتی دەکەم، هیوادارم خوای گەورە ڕۆژوو و نزاکانیان لێ قبووڵ بکات و لە کەشێکی ئارام و سەقامگیردا ئەم جەژنە بەسەر ببەن.
لەم بۆنەیەدا جەخت لە فەرهەنگی پێكەوەژیان و برایەتی و تەباییی نێوان گشت پێكهاتە ئایینی و نەتەوەیییەكانی كوردستان دەكەینەوە، ئومێدەوارم ئەم جەژنە ببێتە مایەی زیاتر ڕەنگدانەوە و بەهێزبوونی ئەم گیانی برایەتییە، چونکە هەرێمی کوردستان ماڵی هەموولایەکمانە بێ جیاوازی، پاراستن و بەرەوپێشبردنیشی لە ڕووی ئاسایش و سەقامگیری و ئاوەدانکردنەوەوە ئەرکێکی نیشتمانییە و شانازییە بۆ هەمووان.
دووبارە جەژنتان پیرۆز بێت و هەمیشە لە خۆشی و شادیدا بژین.
شێخ جەعفەر شێخ مستەفا
جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان
2026/4/5