
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 2024/5/23 شاندێكى سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان، به سه‌رۆكايه‌تيى به‌ڕێز فه‌وزى هه‌ريرى، سه‌رۆكى ديوانى سه‌رۆكايه‌تى، به‌مه‌به‌ستى پێشكه‌شكردنى پرسه و سه‌ره‌خۆشى، سه‌ردانى كونسوڵخانه‌ى گشتيى كۆمارى ئيسلاميى ئێرانيان له هه‌ولێر كرد.
شانده‌كه بۆ گيانله‌ده‌ستدانى خوالێخۆشبوو سه‌رۆكى كۆمارى ئيسلاميى ئێران و ياوه‌رانى له ڕووداوى كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ى هێليكۆپته‌ره‌كه‌ياندا، پرسه و سه‌ره‌خۆشييان پێشكه‌ش به سه‌ركردايه‌تى و حكوومه‌ت و گه‌لى كۆمارى ئيسلاميى ئێران كرد و هاوسۆزى و هاوخه‌مييان له‌گه‌ڵياندا ده‌ربڕى.
لاى خۆيانه‌وه به‌ڕێز كونسوڵى گشتى و به‌رپرسان له كونسوڵخانه‌ى گشتيى ئێران له هه‌ولێر، سوپاس و پێزانينيان بۆ شاندى سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان و هاوخه‌مى و به‌شدارييان له ڕێوڕه‌سمى پرسه‌كه‌دا ده‌ربڕى.



