Presidency of the Kurdistan Region of Iraq

ڕاگه‌یه‌نراوێک له‌ سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستانه‌وه‌

2020-02-06T16:38:35.000000Z
لێدوان

بەردەوامیی بەكارهێنانی توندوتیژی دژ بە خۆپیشاندەران له‌ عێراق ئیدانە دەكەین. خۆپیشاندانی ئاشتییانەی مەدەنی، مافێكی دەستووريی ڕێگەپێدراوە، كوشتنی خۆپیشاندەران و بەكارهێنانی هێز بۆ تۆقاندن و بڵاوەپێكردنیان، تاوانێكی زەق و زەوتكردنی ئازادی و مافە دەستوورییەكانی هاووڵاتیانە.

ئێمە لە كاتێكدا داوای ڕاگرتنی ئەو توندوتیژی و هەڵسوكەوتە ناڕەوا و نایاساییە دەكەین، پشتگيریی خۆمان بۆ داوا ڕەواكانی خۆپیشاندەران دووپات دەكەینەوە لە دابینكردنی خزمەتگوزاری و خۆشگوزەرانی و ژیانێكی باشتر كە مافی شایستەی گه‌لى عێراقە.

ده‌بێ هه‌مووان له‌وه‌ تێبگه‌ن كه‌ كێشە و ناڕەزایی و داواكارییەكانی خەڵك بە زەبری هێز و سەركوتكاری نە كپ دەكرێن و نە چارەسەر دەبن، ھاوکات بۆ کۆتاییھێنان بەو قەیرانه‌، داوا دەکەین هه‌رچى زووترە پرۆسەی پێکھێنانی کابینەی تازە یەکلا بکرێتەوە.

نێچیرڤان بارزانی

سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان

٦/٢/٢٠٢٠