
بۆ كۆچى دواييى تێكۆشه‌ر و پێشمه‌رگه و كه‌سايه‌تيى ديارى كوردستان خوالێخۆشبوو ڕه‌سووڵ فه‌قێ، پرسه و سه‌ره‌خۆشى له خانه‌واده و كه‌سوكارى به‌ڕێزيان و دۆستان و هاوسه‌نگه‌رانى ده‌كه‌م و هاوخه‌ميانم. له خواى مه‌زن داواكارم گيانى خوالێخۆشبوو به به‌زه‌يى و ميهره‌بانيى خۆى شاد بكات و سه‌بوورى و دڵنه‌وايى به خانه‌واده و كه‌سوكارى ببه‌خشێت.
مام ڕه‌سووڵ فه‌قێ له ته‌مه‌نێكى زووه‌وه ده‌ستى به خه‌بات كردووه و هه‌موو ژيانى خۆى به تێكۆشان و پێشمه‌رگايه‌تى بۆ گه‌ل و وڵاته‌كه‌ى به‌سه‌ر برد. له‌و ڕێگه‌يه‌دا ئاواره‌يى و سه‌ختى و زه‌حمه‌تى زۆرى كێشاوه و له شۆڕشى ئه‌يلوول و گوڵان و ڕاپهڕيندا ناو و پێگه‌يه‌كى ديارى به‌رپرسياريه‌تى و خه‌باتى پێشمه‌رگايه‌تى بووه. يادى به خێر و گيانى شاد بێت.
نێچيرڤان بارزانى
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان
2022/1/1