Presidency of the Kurdistan Region of Iraq

لەسەر داوای جێگری سەرۆک، هاوكاریی تەندروستی پێشكەش بە نەخۆشخانەی پێشمەرگە کرا

2022-03-16T14:13:14.000000Z
ھەواڵی سەرۆکایەتی هەواڵ جەعفەر شێخ مستەفا

ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٠٢٢/٣/١٦ بە ئامادەبوونی بەڕێز شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لە ڕێوڕەسمێكدا ڕێکخراوی ئاشتیی خێرخوازیی نێودەوڵەتی، دە هەزار دەرزی بێهۆشکردنی بۆ هۆڵی نەشتەرگەریی نەخۆشخانەی شۆڕش و بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی هەڵەبجەی شەهید دابین كرد.

لە ڕێوڕەسمەكەدا بەڕێز جێگری سەرۆک جیا لە سوپاسكردنی ڕێکخراوی ئاشتیی خێرخوازیی نێودەوڵەتی بۆ دابینكردنی ئەم هاوكارییە، هەروەها هەوڵ و ماندووبوونیانی بەرز نرخاند و ئەم كارەی ڕێكخراوەكەی بە كارێكی مرۆڤانە و هەستكردن بە بەرپرسیاریه‌تیی ناساند و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواستن.

لای خۆیانەوە ڕێکخراوی ئاشتیی خێرخوازیی نێودەوڵەتی، پێشکەشکردنی ئەو هاوکارییەیان وەک ئەرکێک بۆ خزمەتکردنی کەرتی تەندروستی نیشان دا و بەردەوامیی هاوكارییەكانیشیان لە دابینکردنی پێداویستیی تەندروستی بۆ پێشمەرگە و کەسوکاری شەهیدان، دووپات كردەوە.