![](https://presidency.gov.krd/uploads/files/1739301074480.jpeg)
ئەمڕۆ سێشەممە 2025/2/11 بەڕێز شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان، بەبۆنەی کۆتاییهاتنی ئەرکەکەی وەک بەرپرسی نووسینگەی باڵیۆزخانەی کەنەدا لە هەولێر، پێشوازیی لە خاتوو تامی ئەیمس کرد.
لە دیدارێکدا بەڕێز جێگری سەرۆک، سوپاسی خاتوو ئەیمس ـ ی کرد کە لە ماوەی ڕابردوودا وەک بەرپرسی نووسینگەی باڵیۆزخانەی کەنەدا لە هەولێر، ڕۆڵی گرنگی لە ڕێکخستن و پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی وڵاتەکەی لەگەڵ هەرێمی کوردستاندا گێڕاوە و هیوای سەرکەوتنی لە کاری داهاتوویدا، بۆ خواست.
لای خۆیەوە خاتوو تامی ئەیمس، وێڕای نیشاندانی پێزانینی خۆی بۆ پشتیوانی و هاریكاریی لایهنه پەیوەندیدارەكانی هەرێمی كوردستان له سەرخستنی كار و ئەرکەکانیدا، گرنگیی بەردەوامیی پەیوەندی و هەماهەنگیی وڵاتەکەی لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان، دووپات کردەوە.