Presidency of the Kurdistan Region of Iraq

پەیامێک لە جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستانەوە

2024-08-15T21:00:00.000000Z
ھەواڵی سەرۆکایەتی هەواڵ جەعفەر شێخ مستەفا

‏‎بەڕێز کاک مەسعوود بارزانی
‏‎سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان

‏‎بە بۆنەی تێپەڕبوونی (٧٨) ساڵ بەسەر دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کوردستاندا، پیرۆزباییيەکی گەرم ئاراستەی بەڕێزتان و تەواوی ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتی و کادیر و لایەنگرانی حزبەکەتان دەکەم، هیوای سەرکەوتنتان لە کاروانی خەباتی سیاسی و ڕێکخراوەیی بۆ دەخوازم.

دۆخی ناوچەکە ئەمڕۆ لە هەموو کاتێک زیاتر پێویستی بە یەکڕیزی و یەکگوتاريی نێوان لایەنە سیاسيیەکانە، چونکە لە ئێستادا ناوچەکەمان ڕووبەڕووی کۆمەڵێک ئاڵنگاريی سیاسی و پرسی یەکڕیزی و نیشتمانی و قەیرانی ئابووری بۆتەوە، بۆیە گرنگە و لە هەمان کاتیشدا ئەرکی سەرشانی هه‌موومانه‌ له‌ گشت لایەنە سیاسیەکان، لە ڕوانگەی هەستکردن بە بەرپرسیارێتيی نيشتمانى‌، ڕووبەڕووی ئەو تەحەدییانە ببنەوە کە هەڕەشەن بۆ سەر خاک و دامەزراوەکانمان.

هیواخوازم هەمووان بەیەکەوە کار بکەین، لەپێناو چەسپاندنی مافە دەستوورییەکان و دابینکردنی ژیانێکی شایستە بۆ خەڵکی هەرێمی کوردستان، هەروەها گەیشتن بە کەنارێکی ئارام و سەقامگیر بۆ پاراستنی خاک و سەروەريی هەرێمەکەمان.


‏‎شێخ جەعفەر شێخ مستەفا
‏‎جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان
٢٠٢٤/٨/١٦